عێراق.. بۆمبێك بە كاروانێكی ئۆتۆمبێلەكانی هاوپەیمانان تەقییەوە

بەیانیی ئەمڕۆ لە ناسڕیە، بۆمبێك بە كاروانێكی ئۆتۆمبێلەكانی هاوپەیمانان تەقییەوە.

بەگوێرەی هەواڵی بەشێك لە میدیا عێراقییەكان، بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 30ی ئازار، لە یەكێك لە ڕێگا خێراكانی پارێزگای ناسڕیە، بۆمبێك بە كاروانێكی ئۆتۆمبێلەكانی هاوپەیمانان تەقییەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو كاروانەی ئۆتۆمبێلی هاوپەیمانان كەلوپەلی لۆجستی گواستووەتەوە.

تا ئێستاش زیانەكانی ئەو تەقینەوەیە ئاشكرا نەكراون.

هەوڵی بە ئامانجكردنی هاوپەیمانان لە عێراق بەردەوامە، واشنتن-یش گروپەكانی شیعەكان بە هۆكاری ئەو تەقینەوانە دەزانێت.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبوویەوە

بابەتی دواتر

چەکدارەکانی نزیک لە ئێران "لەناو دڵی مافیاگەریی دەروازە سنورییەکاندان"

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share