بڕیاری دەستگیركردن و بردنەبەردەم دادگا بۆ دەیان گەورە بەرپرسی عێراق دەركران

دەستەی دەستپاكیی عێراق ئاشكرایكرد، 98 بڕیاری دەستگیركردن و بردنەبەردەم دادگا بۆ 85 گەورە بەرپرسی عێراق بەتۆمەتی تێوەگلان لە گەندەڵی دەركراون، لەنێویاندا وەزیرێكی ئێستا هەیە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی دەستەكە، هەموو ئەو بڕیارانە لە مانگی كانوونی یەكەمی ڕابردوودا دەركراون، لایەنی دادوەری لەسەر بنەمای لێكۆڵینەوەكانی بەڕێوەبەرایەتی و نووسینگەكانی لێكۆڵینەوە لە دەستەی دەستپاكی ئەو بڕیارانەی داوە، 21 لە بڕیارەكان دەستگیركردنن و 77یان بردنەبەردەم دادگان.

دەستەی دەستپاكیی عێراق ڕایگەیاندووە، یەكێك لەو 85 گەورە بەرپرسەی بڕیارەكان دەیانگرێتەوە، ئێستا وەزیرە لە حكومەتی عێراقدا و یەكێكی دیكەیان وەزیری پێشووە و سێ وەزیری پێشووتریش هەن، لەگەڵ دوو بریكاری پێشووتری وەزیر و نۆ پەرلەمانتاری پێشوو و دوو پارێزگار كە ئێستا لە پۆستەكانیاندان، هەروەها هەشت پارێزگاری پێشوو و پێنج پارێزگاری پێشووتر.

لەنێو ئەوانەی بڕیاری دەستگیركردن یاخود بردنەبەردەم دادگایان لەدژ دەركراوە، 21 بەڕێوەبەری گشتی هەن كە ئێستا لە پۆستەكانیاندان، لەگەڵ 15 بەڕێوەبەری گشتیی پێشوو و حەوت بەڕێوەبەری گشتیی پێشووتر و 12 ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری بەرگریی عێراق: کۆریای باشوور سیستمی نوێی بەرگریی ئاسمانیمان بۆدەنێرێت

وەزیری بەرگریی عێراق رایگەیاند، کۆریای باشوور سیستمی نوێی بەرگریی ئاسمانیمان بۆدەنێرێت. سابت عەباسی، وەزیری بەرگریی عێراق رایگەیاند، “لە…
Total
0
Share