‘كازمی بودجەی لە بەرژەوەندیی كورد داڕشتووە بۆ ئەوەی پشتیوانی بكەن’

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، سەرۆكوەزیران تۆمەتباردەكات بەوەی پرۆژەیاسای بودجەی لە “بەرژەوەندیی كوردستان داڕشتووە، بۆ ئەوەی كورد پشتیوانی بكەن.”

لە لێدوانێكدا بۆ “تۆڕی میدیایی ئێستا” عەبدلهادی سەعداوی ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، “مستەفا كازمی سەرۆكوەزیران، بە شێوەیەكی سیاسییانە مامەڵە لەگەڵ بودجەدا دەكات، بۆ ئەوەی كورد یارمەتی بدەن ببێتەوە بە سەرۆكوەزیران.”

سەعداوی لە گفتوگۆیەكدا لەگەڵ “ئێستا” ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی كانونی یەكەم وتیشی، “لیژنەی دارایی جەختیكردووەتەوە كە دەبێت حكومەت بڕگەیەكی یاسایی لە پرۆژەیاسای بودجەی 2021ـدا زیادبكات، كە هەرێمی كوردستان پابەندبكات بە ڕادەستكردنی داهاتی نەوت و دەروازە سنوورییەكان لە ساڵی داهاتوو و تەنانەت ئەوانەی پێشتریش لەسەری كەڵەكەبوون، لە بەرانبەر ئەوەشدا پشكی خۆی لە بودجەی 2021 پێبدرێت.”

باسی لەوەشكرد كە “ڕەشنووسی پرۆژەیاسای بودجە، هەرێم پابەند دەكات بە ناردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە و ئەوەش بابەتێكە كە هەرێم پێوەی پابەند نابێت، بۆیە پێمانوایە كازمی بە شێوەیەكی سیاسییانە مامەڵە لەگەڵ بودجەدا دەكات، نەك وەكو دۆسیەیەكی دارایی.”

ئەندامەكەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، جەختیكردەوە كە “مستەفا كازمی ئاسانكاری دەخاتە بەردەم كورد، بۆ ئەوەی پشتیوانی بكەن لەوەی دووبارە ببێتەوە بە سەرۆكوەزیران.”

بابەتی پێشتر

ئێران خێزانی قوربانیانی فڕۆكە ئۆكرانییەكە بە 150 هەزار دۆلار قەرەبوو دەكاتەوە

بابەتی دواتر

خەزعەلی: 17 هەزار كوردی ناعێراقی موچە لە كوردستان وەردەگرن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حزبوڵای عێراق وەڵامی ئەنجومەنی ئاسایش دەداتەوە.. باسی شمشێر و دەستبڕین دەكات

بەرپرسێكی باڵای حزبوڵای عێراق بە هەڕەشەوە پشتگیرییەكەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ ئەنجامەكانی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی عێراق ڕەتدەكاتەوە، دەڵێت، “قوربانییەكەی…
Total
0
Share