منداڵێكی تەمەن شەش ساڵان بەبەردبوویەكی ئاشكراكرد كە باوەڕوایە بگەڕێتەوە بۆ نزیكەی 488 ملیۆن ساڵ، دۆزینەوەكە لە باخچەی ماڵەكەیان لە بەریتانیا بوو لەكاتێكدا سەرقاڵی هەڵكۆڵین بوو بۆ دۆزینەوەی كرم.
سایتی (Science Times) ڕۆژی یەكشەممە 28ی ئازار بڵاویكردەوە، منداڵەكە كە ناوی سیداك سینگ-ە بە ڕێكەوت ئەو بەبەردبووەی ئاشكراكردووە، پاش ئەوەی ژمارەیەك كەلوپەلی هەڵكۆڵینی بەبۆنەی ساڵڕۆژی لەدایكبوونیەوە پێگەیشتووە.
لەمیانەی گەڕانیدا بەدوای كرم و شتەكانی دیكەی وەك بەرد یان كوپەڵە، پاشماوەیەكی نامۆی ئێسكی دۆزییەوە كە سەرەتا وای هەستكردووە ئێسكی گیاندارێك بێت، بێئاگا لەوەی پارچەیەكی زۆر نایاب و دەگمەنە و تەمەنی ملیۆنان ساڵە.
باوكی سیداك وتی، كوڕەكەی یەكەم ڕۆژ بەبەردبووەكەی جێهێشتووە و ڕۆژی دواتر بۆی گەڕاوەتەوە و بەمەش پارچەیەكی لمینی رەقبووی دۆزیوەتەوە كە دواتر دەركەوتووە دەگەڕێتەوە بۆ گیاندارێكی دەریایی كە یەكێكە لە كۆنترین گیاندارەكانی هەسارەی زەوی و تەمەنی لەنێوان 251 بۆ 488 ملیۆن ساڵدایە.
ئینگلتەر لەو ماوەیەدا بەشێك بووە لە كیشوەری بانجینای گەورە كە بەر لە 360 ملیۆن ساڵ هەبووە، بەر لەوەی لێكجیاببێتەوە و ببێتە ئەو كیشوەرە ناسراوانەی ئێستا هەن.
س: مۆنت كارلۆ