رێژەی تۆمارکردنی هاوڵاتییان لە پڕۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان بڵاوکرایەوە

دوای ئەوەی لە ماوەی دوو رۆژی قەدەغەی هاتوچۆ، لە هەرێمی کوردستان و عێراق نەتوانرا هەموو هاوڵاتییان تۆماربکرێن، هەر بۆیە حکومەتی عێراق بڕیاریدا بە درێژکردنەوەی تۆمارکردنی هاوڵاتییان لە سەرژمێری گشتیی دانیشتووان بۆ ساڵی 2024 تاوەکو کۆتایی ئەمڕۆ هەینی.

بەگوێرەی ئامارێکی ئاژانسی هەواڵی عێراقی، رێژەی بەشداریی سەرژمێریی دانیشتووان بە گوێرەی پارێزگاکان تا کاتژمێر12:00ی شەوی دوێنێ پێنجشەممە بەم جۆرە بووە:

بەغداد 80.48%

نەینەوا 98.60%

هەولێر 96.31%

سلێمانی 94.76%

بەسڕە 89.85%

بابل 94.78%

دیالە 98.10%

زیقار 86.84%

نەجەف 92.27%

کەرکوک 97.74%

ئەنبار 95.99%

سەڵاحەدین 98.16%

کەربەلا 95.81%

واست 98.68%

دیوانیە 95.33%

دهۆک 95.25%

میسان 91.23%

موسەنا 94.73%

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵه‌بانی له‌ هه‌فته‌ی كارسازیی جیهانی له‌ سلێمانی: ئاینده‌ی میله‌ته‌كه‌م گه‌شه‌

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 20ی تشرینی دووه‌م، هه‌فته‌ی كارسازیی جیهانی له‌ سلێمانی چالاكییه‌كانی ڕۆژی دووه‌می ده‌ستپێكرد، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی…
Total
0
Share