تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ خوار تەمەن 13 ساڵ قەدەغە دەکرێت

لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا هەوڵدەدرێت بە پڕۆژە یاسایەک سۆشیال میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە منداڵانی خوار تەمەن 13 ساڵ قەدەغە بکرێت.

ئەو سیناتۆرانەی کە پڕۆژە یاساکەیان پێشکەشکردووە، لە هەردوو لایەنی کۆماری و دیموکراتەکان پێکهاتوون و رایانگەیاندووە، “ئێمە نوێنەرایەتیی ملیۆنان دایک و باوک دەکەین کە هەموویان نیگەرانیی قوڵیان هەیە سەبارەت بەوە سۆشیال میدیا بێ سنوور و سانسۆر بەردەستە بۆ هەمووان و منداڵان بە ئاسانی دەستیان پێیدەگات”.

پڕۆژە یاساکەیان کە ناوی یاسای پاراستنی منداڵانە لە سۆشیال میدیا و داوای کەمترین تەمەنی ١٣ ساڵ بۆ بەکارهێنەرانی سایتەکانی سۆشیال میدیا دەکەن.

ئەو سیناتۆرانەی پڕۆژەکەیان پێشکەشکردووە دەڵێن، “ئەمە هۆکارێکە کە دایک و باوکان لە سەرانسەری وڵاتدا یەکدەخات، بەبێ گوێدانە بۆچوونە سیاسییەکانیان لەسەر بابەتەکانی دیکە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دیپلۆماتکارێکی عێراقی لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان سەیری یاری تۆپی پێ دەکات

لەمیانەی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکانی خولی 77 ی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان دیپلۆماتکارێکی عێراقی سەیری یاری تۆپی پێ دەکات و وەزارەتی…
Total
0
Share