توێژینەوەیەكی نوێ دەریخستووە، خواردنەوەی قاوە پێش ئەنجامدانی ڕاهێنانی وەرزشی هاوكار دەبێت بۆ پرۆسەی سوتاندنی چەوری جەستە بەشێوەیەكی كارا.
پێگەیScience Alert توێژینەوەی چەند توێژەرێكی ئەوروپی بڵاوكردووەتەوە تیاییدا دەركەوتووە، خواردنەوەی قاوە پێش ڕاهێنانە وەرزشییەكان، یارمەتیدەر دەبێت بۆ پرۆسەی سوتاندنی چەوری جەستە.
خوسیە ئامارۆ، زانا لە ئەركەكانی ئەندامەكانی جەستە لە زانكۆی غەرناتە ئاماژەی بەوەكردووە، “خواردنەوەی قاوە دەتوانێت هاندەر بێت بۆ سوتاندنی ڕێژەیەكی زۆر لە چەوری جەستە لەكاتی ڕاهێنانە وەرزشییەكان”.
لەو توێژینەوە نوێیەدا، 15 گەنج بە خواردنەوەی كافایین تاقیكراونەتەوە، دەركەوتووە كە خواردنەوەی قاوە بە ڕێژەی 10.7% لە بەیانیان و 29% لە بەیانیاندا، ڕێژەی سوتاندنی چەوری جەستەیان بەرزبووەتەوە.