هەورامان دەچێتە لیستی کەلتوری و فەرهەنگی یونسکۆوە +وێنە

بەبۆنەی تۆمارکردنی ناوچەی هەورامان لە لیستی کەلتوری و فەرهەنگی یونسکۆدا پێشانگایەکی وێنەی لەبارەی ژیان و سروشتی هەورامان لە تارانی پایتەختی ئێران کرایەوە.

دوای چەند مانگ هەوڵ و کۆششی چەندین کەسایەتی کورد و هەڵسەنگاندنی ڕێکخراوی یونسکۆ بۆ ناوچەی هەورامان دواجار ناوچەکە وەک شوێنێکی کەلتوری و جیاواز و خاوەن خاسییەتی تایبەت ناوی لە ڕێکخراوەکەدا تۆمارکرا.

چەند ڕۆژێک پێش ئێستا بەبۆنەی تۆمارکردنی ناوچەکەوە پێشانگایەکی وێنەی بەناوی “هەورامان لە داوێنی ئاسمان” دا لە تارانی پایتەختی ئێران کرایەوە.

لەمبارەیەوە مەنسوور جیهانی بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئەو پیشانگایە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، “لەم پێشانگایەدا کە بە بۆنەی پڕۆژەی تۆمارکردنی ناوچەی هەورامانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لیستی فەرهەنگی جیهانیدا بەڕێوەچوو، 70 وێنەی هەڵبژاردە لە 35 فۆتۆگرافەری کوردیی پاریزگاکانی کرماشان و سنە تیایدا نمایشکران، کە کۆمەڵێک وێنەی سەرنجڕاکێش لە سروشت، بیناسازیی، ژیانی ڕۆژانەی خەڵک و ئایین و دابوونەریتی تایبەت و بێوێنەی پیرشالیار و پاڵنگانی لە خۆگرتبوو”.

بابەتی پێشتر

لەم مانگەدا عێراق ڕۆژانە 2 ملیۆن و 870 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە كردووە

بابەتی دواتر

سلێمانی.. ژمارەیەک بەڕێوەبەرایەتی بایکۆتی دەوامیان دەستپێکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share