ڤیدیۆ.. پێنج هەزار ئەندامی ئاسایشی ڕۆژئاوا برانە کەمپی هۆلەوە

ئەمڕۆ 28 ی ئازار، ئیدارەی خۆبەڕێوبەری ڕۆژئاوای کوردستان بڕیاری پاککردنەوەی کەمپی هۆلی بە پێنج هەزار ئەندامی ئاسایشی ناوخۆ دا.

لە ڕاگەیەندراوێکی ئاسایشی ڕۆژئاوادا هاتووە، “لە درێژەی پشکنینەکانی ئاسایش بۆ پاککردنەوەی کەمپی هۆل لە ئەندامانی داعش 9 ئەندامی ئەو ڕێکخراوە چەکدارییە دەستگیرکراون کە سەرکردەیەکیشی تێدایە”.

ڕاگەیەندراوەکە ئاماژە بەوە دەکات لەناو دەستگیرکراوەکاندا “ئەبو سەعدی عێراقی” هەیە کە سەرکردەیەکی دیاری داعشە و خۆی لە کەمپەکەدا حەشاردابوو.

بە پێی ڕاگەیەندراوەکەی ئاسایشی ڕۆژئاوا ئەو 9 کەسەی دەستگیرکراون ناویان لای ئاسایش هەبووە و پێشتر چالاکیان بۆ داعش ئەنجامداوە.

کەمپی هۆل 72  هەزار ژن و منداڵی چەکدارانی داعشی تێدایە، هەرچەندە زۆربەی دانیشتووانی بە ڕەگەز عیراقی و سورین، بەڵام 10 هەزار كەسی خاوەن ڕەگەزنامەی 57 وڵاتی دیكەی تێدایە، ئەوان لە جێگایەكی زۆر پارێزراودا داندراون كە ناوی “پاشكۆ”ی لێ نراوە، كە تا ئێستا زۆربەیان هەواداری سەرسەختی داعشن.

دانیشتووانی “پاشكۆ” بە مەترسیدارترین پاڵپشتیكاری داعش هەژمار دەكرێن، بەڵكو هەندێك پێیان وایە سەرچاوەی كوشتنەكانی نێو كامپەكە ئەوان بن.

بەردەوام هەوڵی ئەوە دەدەن، وا لە دانیشتووانی كامپی هۆل بكەن، هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی كوردی نەكەن و گوێڕایەڵیان نەبن.

بابەتی پێشتر

تا ئێستا نزیکەی 20 هەزار کەس لە عێراق ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەكی نوێ سوودی خواردنەوەی قاوەی ئاشكرا كردووە پێش ڕاهێنانە وەرزشییەكان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

غازی شل هەرزاندەبێت

وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی ڕوونكردنەوە لەبارەی هەرزانبوونی نرخی غازی شل “LPG” دەدات و دەڵێت، “چاوەڕواندەكرێت لە وەرزی هاویندا نرخەكەی…
Total
0
Share