لیوس گلۆگ، براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئەدەبیات کێیە؟

ئەمڕۆ 8ی تشرینی یەکەم لیوس ئێلیزابێس گلۆگ شاعیرە ژنی ئەمریکی خەڵاتی نۆبڵی بۆ ئەدەبیاتی 2020 پێبەخشرا.

لیوس گلۆگ کە ئەمڕۆ لەلایەن ئەکادیمیای سویدەوە خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێبەخشرا مامۆستای زمانی ئینگلیزییە لە زانکۆی ییەڵی ئەمریکی و ئەو لە ساڵی 1968 ەوە دەستیکردووە بە کاری نوسین.

لە بەیاننامەکەی ئەکادیمیای سویدا هاتووە، “شیعرەکانی لیوس گلۆگ کاری لەسەر ئاسانی و شەفافیەت کردووە و هەمیشە شیعرەکانی کاری بۆ جیهانی تایبەتی منداڵان و ژیانی خێزانی و پەیوەندی باشی نێوان ئەندامانی خێزان کردووە و ئەوەش یەکێکە لە خاڵە بەهێزەکانی لیوس.

شیعرەکانی لیوس گلۆگ مێژووی هەیە لە کاریگەریی و لە ساڵی 1993 دا بەهۆی کارێکی ئەدەبییەوە بەناوی بووە خاوەنی خەڵاتی پولیتزەر.

خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئەدەبیات سەرەڕای ئەوەی نازناوێکی مەعنەوی بەهێزە بۆ هەڵگرانی خەڵاتەکە، لەگەڵ ئەوەش 10 ملیۆن کرۆنی سویدی دەبەخشرێتە براوەی خەڵاتەکە کە دەکاتە یەک ملیۆن و 100 هەزار دۆلاری ئەمریکی.

هەموو ساڵێک خەڵاتی نۆبڵ لە مەراسیمێکدا کە خێزانی پاشایاتی سوید ئامادەی دەبن لە ستۆکۆڵم دەبەخشرێتە کەسی براوە، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە مەراسیمەکە ناکرێت و دەبرێتە ئەمریکا و بەتەنها لە مەراسیمێکی بچوکدا دەبەخشرێتە لیوس ئێلیزابێس گلۆگ.

بابەتی پێشتر

یەکەم ڕاهێنانی گاریس بەیل لە تۆتنهام

بابەتی دواتر

بەڕێوبەری دەروازەی سەرزێڕ: لایەنێک بە کوشتنی ئەفسەرەکەی ئاسایش تۆمەتبار ناکەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share