بەرشلۆنە دوو بژاردەی خستووەتە بەردەم عوسمان دیمبیلی

 

بەڕێوبەرانی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی، دوو بژاردەیان خستووەتە بەردەم عوسمان دیمبیلی یاریزانی فەرەنسی و لێپرسراوی کارەکانی.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی، لە گواستنەوەکانی هاوینەی 2020 نزیکبووە عوسمان دیمبیلی فەرەنسی پەیوەندی بە یەکێک لە یانەکانی یوڤانتۆس و مانچستەر یونایتدەوە بکات، بەڵام نرخی بۆندەکەیی و پێداگری لێپرسراوی کارەکانی ڕێگربووە لەبەردەم واژووکردنی بۆندەکە.

لە ئێستادا نوێنەرانی ڕێد دێڤڵز بیر لەوە دەکەنەوە لە گواستنەوەکانی زستانی 2021 گرێبەستەکەی نوێبکەنەوە، بۆ ئەم مەبەستەش داوای کۆبوونەوەی بەپەلەیان لە لێپرسراوی کارەکانی کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی سپۆرت، ڕۆناڵد کومان دیمبیلی لە پلانەکانی دەرکردووە و بەڕێوبەرانی بارسا دوو بژاردەیان خستووەتە بەردەم یاریزانەکە، یەکەمیان نوێکردنەوەی بۆندەکەیەتی تاوەکو دوای 2022 بە مەرج و داواکاری دیاریکراوی یانە، دووەم بژاردەش فرۆشتنیەتی بە یانەیەکی دیکە لە میرکاتۆی زستانی 2021.

هاوینی 2022 بۆندی باڵە فڕیوەکەی فەرەنسا کۆتاییدێت، ساڵێك بەر لەکۆتاییهاتنی بۆندەکەی نرخی لە 90 ملیۆنەوە بۆ 50 دادەبەزێت، بۆیە نوێنەرانی بارسا نایانەوێت لە هاوینی 2021 بە نرخێکی کەمتر دەستبەرداریبن، بەڵام لە ڕێگەی نوێکردنەوەی بۆندەکەیەوە دەتوانن بە نرخێکی بەرز پارێزگاری لێبکەن، ئەگەر ڕەزامەندیش نیشاننەدات ڕاستەوخۆ بە یەکێك لە یانە داواکارەکانی دەفرۆشن بەر لەوەی نرخەکەی کەمببێتەوە.

دیمبیلی لە 2017 بەبڕی 130ملیۆن یورۆ پەیوەندی بە بەرشلۆنەوە کرد، لە 75 یاریدا 19 گۆڵی تۆمارکردووە، لە 60  یاریشدا بەهۆی پێکانەوە بەشداری نەکردووە.

بابەتی پێشتر

مانچستەر یونایتد یەکێک لەم سێ بەرگریکارە دەکڕێت

بابەتی دواتر

بەڕێوبەری یوڤانتۆس نیشانەی لە دڵی بەرگری بایرن گرتووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئارسیناڵ توشی شکست بوو

لەهەفتەى 11ی خولی ئینگلتەرا ئارسیناڵ لەدەرەوەى یاریگاى خۆی بووە میوانی یانەى نیوکاسڵ. ئارسیناڵ توشی شکست هات و بە…
Total
0
Share