(ڤیدیۆ) ئەتلەتیکۆ مەدرید بە بردنەوەی لە هوێسکا گەڕایەوە لوتکەی لالیگا

ئەتلەتیکۆ مەدرید لە لوتکەی ڕیزبەندی یانەکانی لالیگا بە 73 خاڵەوە جێگیربوو

ئەمشەو، پێنجشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 31ی خولی پلە یەکی ئیسپانیا، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید ڕوبەڕوی هوێسکا بووەوە و بردنەوەیەکی گرنگی تۆمارکرد.

ئەتلەتی لە یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆ میوانداری یانەی هوێسکای کرد، یاری نێوانیان بە بردنەوەی ئەستێرەکانی سیمیۆنی بە ئەنجامی (2-0) کۆتاییهات.

گۆڵەکانی ڕۆخی بلانکۆس لە خولەکەکانی 39 و 80 لەلایەن ئەنخێل کۆریا و یانیک کاراسکۆوە تۆمارکران.

https://streamable.com/qc9cr0

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ئەتلەتیکۆ لە کۆی 32 ڕوبەڕوبوونەوەی وەرزی 2020/2021 و بە کۆکردنەوەی (73) خاڵ گەڕایەوە لوتکەی ڕیزبەندی یانەکانی لالیگا و بە جیاوازی سێ خاڵ یانەی ڕیاڵ مەدریدی تێپەڕاند، لە بەرانبەردا یانەی هوێسکا بە 27 خاڵەوە لە پلەی 18ی ڕیزبەندی و لەژێر هێڵی سوورەوە نەیتوانی خۆی ڕزگار بکات.

بابەتی پێشتر

حەسەن ڕۆحانی دوادەکات ئێرانییەکان لە جێگەی گۆشتی سور و مریشک ماسی بخۆن

بابەتی دواتر

ڕۆما 1-1 ئاتالانتا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مباپی دڵی لای مەدریدە

كیلیان مباپی هێرشبەری فەرەنسی هێشتا دڵی لای ڕیاڵ مەدریدە و لە نوێترین لێدوانیدا باس لە پەیوەندییەكانی خۆی و…
Total
0
Share