“لاوانی عێراق” بە پێنج هەزار دۆلار خەڵاتدەكرێن

دوای بردنەوەی هەڵبژاردەی لاوانی عێراق لە ئێران و گەیشتنی بە نیوەی كۆتایی جامی ئاسیا بۆ خوار تەمەنی 20 ساڵ، یاریزانانی هەڵبژاردەكە خەڵاتدەكرێن.

عەدنان دەرجال سەرۆكی یەكێتیی تۆپی پێی عێراق رایگەیاند، هەر یاریزانێكی هەڵبژاردەی لاوانی عێراق بە بڕی پێنج هەزار دۆلار خەڵاتدەكرێت.

سەرۆكی یەكێتیی تۆپی پێی عێراق روونیكردەوە، بڕیاری خەڵاتكردنی یاریزانانی هەڵبژاردەی لاوان، لەلایەن یەكێتیی تۆپی پێی عێراقەوە دراوە، ئەوەش لە پای بردنەوەیان لە ئێران بە ئەنجامی 0-1 و مسۆگەركردنی گەیشتن بە جامی جیهانیی لاوان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤیستیڤاڵێکی کلتوری بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی چالاکی قوتابخانەکانی سلێمانی و کۆریای باشوور بەڕێوەدەچێت

ستافێکی بەڕێوەبەرایەتیی چالاکی قوتابخانەکانی سلێمانی، بە مەبەستی بەشداریکردن لە ڤیستیڤاڵێکی کلتوری سەردانی کۆریای باشووریان کرد و سبەینێ ڤیستیڤاڵێکی…
Total
0
Share