کریستیانۆ لە کەرەنتینەوە پەیامی گەیاندە یاریزانانی یونایتد

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەڕێگەی برونۆ فێرناندێزی هاونیشتیمانییەوە، پەیامێکی ئاڕاستەی ژووری جلگۆڕینەکانی مانچستەر یونایتد کردووە.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی ئاشکرایکردووە، پێنجشەممەی ڕابردوو “دۆنی پۆرتوگال” و خێزانەکەی لە لشبۆنەوە بە فڕۆکەیەکی تایبەت گەڕاونەتەوە بۆ شاری مانچستەر، بەپێی پرۆتۆکۆڵی خۆپارێزی بەریتانیا، یاریزاناکە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ کەرەنتین دەکرێت، دوای ئەو وادەیە دەتوانێت بەفەرمی ڕاهێنان بکات.

مەیڵ نوسیویەتی، کریستیانۆ لە کەرەنتینەوە قسەی لەگەڵ برونۆ فێرناندێزی هاونیشتیمانی کردووە، داوایلێکردووە پەیامێک ئاڕاستەی ژووری جلگۆڕینەکانی مانچستەر یونایتد بکات و بە یاریزانان بڵێت: ئەم وەرزە پێویستە ناسناوی پریمەرلیگ بەدەستبهێنین.

بەپێی سەرچاوەکە، یاریزانان دوای گواستنەوەی “سی ئاڕ 7” ورەیان بەرزبووەتەوە، پێیانوایە لەم وەرزە خاوەنی باشترین پێکهاتەی خولی نایابی ئینگلیزین، بەتایبەت دوای پەیامەکەی کریستیانۆ گۆڕانکاری لە بیرکردنەوەیاندا دروستبووە.

بابەتی پێشتر

ڤینگەر و ئارسیناڵ یەکدەگرنەوە؟ وەڵامەکە ئارتێتایە..

بابەتی دواتر

پارتەكەی ئەردۆغان لەڕووی جەماوەرییەوە لە قەیراندایە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆناڵدۆ لە مانچستەر دڵتەنگە

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی لەو دۆخەی تێیكەوتووە بێزارە و بەدوای هەلێكدا دەگەڕێت بۆ جێهێشتنی مانچستەر یونایتد. لەدواین یاریی ڕابردوو…
Total
0
Share