مانچستەر یونایتد یەکێک لەم سێ بەرگریکارە دەکڕێت

 

نوێنەرانی یانەی مانچستەر یونایتد لە گواستنەوەکانی زستانی 2021 بۆندی یەکێک لە باشترین بەرگریکارەکان واژوودەکەن.

یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی لە گواستنەوەکانی هاوینەدا چوار گواستنەوەی ئەنجامدا، بەڵام هیچ یەکێک لە بۆندەکان لە پێگەی سەنتەری بەرگری نەبوو، لە کاتێکدا پێکهاتەی ئولی گۆنار سۆڵشایەر بەدەست لاوازی بەرگریکارانەوە دەناڵێنێت.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، کە نوێنەرانی ڕێد دێڤلز لە ئێستاوە هەوڵەکانیان بۆ دابینکردنی سەنتەرێکی بەرگری بەهێز دەستپێکردووە، کە بتوانێت هاوشانی هاری ماگوایەر لەڕووی بەرگرییەوە زیادەیەک بە پێکهاتەی سۆڵشایەر ببەخشێت.

نوێنەرانی یونایتد چاودێرییان خستووەتەسەر ڕافائێل ڤارانی بەرگریکاری ڕیاڵ مەدرید و کالیدۆ کۆلیبالی بەرگریکاری یانەی ناپۆلی و دایۆت ئۆپامیکانۆی بەرگریکاری فەرەنسی یانەی لایپزیگ.

زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی یونایتد و تەنانەت ڕاهێنەری یانە خواستیان لەسەر ئۆپامیکانۆی فەرەنسی بەرگریکاری یانەی لایپزیگە، کە لەم وەرزەدا بۆندەکەی لەگەڵ یانە ئەڵمانیەکەی نوێکردووەتەوە.

لە کۆتا ڕوبەڕوبوونەوەکانی خولی نایابی ئینگلیزی، مان یونایتد بە ئەنجامی شەش گۆڵ بە گۆڵێک بەرانبەر تۆتنهام دۆڕاندنی تۆمارکرد، ئەوەش بەهۆی خراپی ئاستی ماگوایەر و ڤیکتۆر لیندلۆف و ئیریک بایلی بەرگریکارانی یانەکەوەبوو، کە تاوەکو ئێستا نەیانتوانیوە خۆیان لەگەڵ قورسبوونی کێبڕکێکان بگونجێنن.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ و بەرشلۆنە و ئەتلەتیکۆ بۆ چامپیۆنزلیگ بەدوای یاریگادا دەگەڕێن

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە دوو بژاردەی خستووەتە بەردەم عوسمان دیمبیلی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆنتی و تۆتنهام جیادەبنەوە

گرێبەستی ئەنتۆنیۆ کۆنتی و یانەی تۆتنهام لە مێرکاتۆی هاوینی 2023 کۆتاییدێت، بڕیاردراوە نوێ نەکرێتەوە. ڕۆژنامەی “زە سەن”ی بەریتانی…
Total
0
Share