ڕوسیا ڕێككەوتنێك دەربارەی ئیدلب و حەلەب لەگەڵ توركیادا ڕادەگەیەنێت

یەكەكانی سوپای توركیا لە نزیك ئیدلب

وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ لایەنی توركیدا گەیشتووەتە ڕێككەوتن دەربارەی كردنەوەی سێ دەروازە لە ناوچەكانی ئیدلب و حەلەب لە سوریا بۆ كەمكردنەوەی دۆخی دژواریی مرۆیی لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی توركیا.

لیوای دەریایی ئەلیكساندەر كاربۆڤ، جێگری بەڕێوبەری سەنتەری حمیمیم بۆ ئاشتەوایی لایەنە ناكۆكەكان لە سوریا، كە سەر بە وەزارەتی بەرگریی ڕوسیایە، ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی ئازار لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا وتی، بەمەبەستی كۆتایی هێنان بە دابڕان و گەمارۆدانی ناوخۆیی هاوڵاتیانی مەدەنی بڕیاردراوە بە كردنەوەی دەروازەكانی سراقب و میزناز لە ئیدلب بۆ كەمكردنەوەی بارگرژییەكان و دەروازەی ئەبو زیدین لە شاری حەلەب.

كاربۆڤ ئەوەشی وت، “باوەڕمانوایە ئەم ڕێوشوێنە دەرخستنی ڕاستەوخۆ پابەندییەكانمانە بە یەكلاكردنەوەی ئاشتییانەی كێشەكانی سوریا بۆ هەردوو كۆمەڵگای ناوخۆیی و نێودەوڵەتی”.

بەرپرسەكەی سەنتەری حمیمیم ڕونیشیكردەوە، هەنگاوەكە كارئاسانی دەكات بۆ باشكردنی دۆخی كۆمەڵایەتی و كۆتایی هێنان بە ناكۆكییەكان لە كۆمەڵگادا بەهۆی پچڕانی پەیوەندییە خێزانییەكان و دژواری دۆخی ژیان.

بەشێكی زۆری ناوچەكانی ڕۆژئاوای كوردستان و باكووری سوریا كە شار و ناوچەكانی (ئیدلب، حەلەب، ڕەقە و حەسەكە) دەگرێتەوە لەژێر دەسەڵاتی توركیا و گروپە چەكدارەكانی نزیك لەو وڵاتەدایە و دانیشتوانەكەشی بەدەست گرفتە جۆراوجۆرە مرۆیی و تەندروستی و خۆراكییەكانەوە دەناڵێنن.

لە چەند هەفتەی ڕابردوودا خۆپیشاندان لەلایەن دانیشتوانی ئەو ناوچانەوە ئەنجامدرا بەهۆی دژواری دۆخی مرۆیی كە لەلایەن گروپەكانی پشتیوانكراو لەلایەن توركیاوە سەپێندراوە.

س: ئاژانسەكان

بابەتی پێشتر

ئەمریكا: تۆپەكە لە گۆڕەپانی ئێراندایە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) لە یەکەم تاقیکردنەوەی پاڵاوتنەکانی ئەوروپا تورکیا و پۆرتوگال براوەبوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵه‌بانی له‌ هه‌فته‌ی كارسازیی جیهانی له‌ سلێمانی: ئاینده‌ی میله‌ته‌كه‌م گه‌شه‌

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 20ی تشرینی دووه‌م، هه‌فته‌ی كارسازیی جیهانی له‌ سلێمانی چالاكییه‌كانی ڕۆژی دووه‌می ده‌ستپێكرد، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی…
Total
0
Share