(ڤیدیۆ) لە یەکەم تاقیکردنەوەی پاڵاوتنەکانی ئەوروپا تورکیا و پۆرتوگال براوەبوون

تورکیا بردنەوەیەکی گەورەی بەرانبەر هۆڵەندا تۆمارکرد

ئەمشەو، چوارشەممە گەڕی یەکەمی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەوروپا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2022ی قەتەر دەستیپێکرد و تورکیا و پۆرتوگال و بەلجیکا براوەبوون.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی بەهێزدا هەڵبژاردەی تورکیا بە ئەنجامی (4-2) بردنەوەیەکی گەورەی بەرانبەر هۆڵەندا تۆمارکرد، گۆڵەکانی تورکیا لە خولەکەکانی 15 و 34 و 46 و 81 لەلایەن بوراک یەڵماز (هاتریک) و هاکان چالهانگلو، گۆڵەکانی هۆڵەنداش لە خولەکەکانی 75 و 77 لەلایەن داڤی کلاسین و لوک دی یۆنگەوە تۆمارکران.

لەلایەکی دیکەوە هەڵبژاردەی پۆرتوگال بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام بردنەوەی بەرانبەر ئازەربایجان تۆمارکرد، گۆڵەکەش لە خولەکی 36 لەلایەن ماکسیم میدڤیدێڤ بەهەڵە تۆمارکرا.

لە یارییەکی بەهێزی دیکەدا بەلجیکا بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک بردنەوەی بەرانبەر وێڵز تۆمارکرد، گۆڵەکانی بەلجیکا لە خولەکەکانی 22 و 28 و 73 لەلایەن کیڤن دی برۆین، تۆرگان هازارد، ڕۆمیلو لوکاکۆ، تاکە گۆڵەکەی وێڵزیش لەخولەکی 11 لەلایەن هاری ویڵسنەوە تۆمارکران.

هەڵبژاردەی فەرەنسا لە ستاد دی فرانس بەرانبەر ئۆکرانیا یاریکرد و یاری نێوانیان بە ئەنجامی (1-1) کۆتاییهات، گۆڵەکەی “لێس بلوس” لە خولەکی 19 لەلایەن ئەنتوان گریزمان، گۆڵەکەی ئۆکرانیا لە خولەکی 57 لەلایەن کیمبێمپی بەهەڵە تۆمارکران.

ئەنجامە تۆمارکراوەکانی ئەمشەو:

ئیستۆنیا 2-6 چیک

لاتیڤیا 1-2 مۆنتینیگرۆ

قوبرس 0-0 سلۆڤاکیا

ماڵتە 1-3 ڕووسیا

تورکیا 4-2 هۆڵەندا

https://streamable.com/511qm5

قەتەر 1-0 لۆکسمبۆرگ

https://streamable.com/glg4ei

پۆرتوگال 1-0 ئازەربایجان

https://streamable.com/xj85kj

سڕبیا 3-2 ئێرلەندا

فنلەندا 2-2 بۆسنە

فەرەنسا 1-1 ئۆکرانیا

https://streamable.com/wp8hrz

بەلجیکا 3-1 وێڵز

https://streamable.com/iwj7c1

جەبەل تاریق 0-3 نەرویج

سلۆڤینیا 1-0 کرواتیا

https://streamable.com/m9ba23

 

 

بابەتی پێشتر

ڕوسیا ڕێككەوتنێك دەربارەی ئیدلب و حەلەب لەگەڵ توركیادا ڕادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

ڕوسیا لە ساڵی 2020دا دووەم گەورەترین هەناردەكاری نەوت بووە بۆ ئەمریكا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share