لە هەڵبژاردنەکانی کوەیت دوو زیندانیی سەرکەوتنیان بەدەستهێنا

لە هەڵبژاردنەکانی کوەیت دوو کاندید سەرکەوتنیان بەدەستهێنا کە بەهۆی ئەنجامدانی گەندەڵی لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردوو لە ئێستادا لە زینداندان.

ئەمڕۆ شەممە لەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی کوەیت، هەریەکە لە مەرزوق خەلیفە، کە لە ئێستادا بەهۆی تێوەگلانی لە گەندەڵی لە هەڵبژاردنە لاوەکییەکاندا لە زینداندایە، هاوکات حامد بەزالی کە لە زیندانی یەدەگدایە.

هاوکات هەر بە پێی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، ژنان گەڕاونەتەوە ئەنجومەنی گەل و هەریەکە لە جەنان بوشەهری، عالییە خالدی توانیویانە دەنگی پێویست بەدەستبهێنن.

لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2020ی کوەیت هیچ ژنێک نەیتوانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەتەوە یەکگرتووەکان هەڵگرتنی قەدەغەی گەشتکردن لەسەر بەرپرسانی تاڵیبان درێژدەکاتەوە

ئەو ماوەیەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان داینابوو بۆ هەڵگرتنی قەدەغەی گەشتکردن لەسەر ژمارەیەک بەرپرسی بزوتنەوەی تاڵیبان، شەوی ڕابردوو کۆتاییهات،…
Total
0
Share