قوباد تاڵەبانی: بۆ هەتاهەتایە یادی مام حەمید لە دڵماندا بە زیندوویی رادەگرین

قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، مام حەمید رەشاش، نمونەی وەفا و رەوشت بەرزی و خۆنەویستیی رۆژگارە سەختەکان بوو و دەڵێت، بۆ هەتاهەتایە یادی لە دڵماندا بە زیندوویی رادەگرین.

قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال رایگەیاند، مام حەمید رەشاش، نمونەی وەفا و رەوشت بەرزی و خۆنەویستیی و تێکۆشەرێکی دێرینی رۆژگارە سەختەکان بوو.

وتیشی، “مام حەمید کە تا دواساتەکانی ژیانی وەک هاوڕێیەکی دێرینی سەرۆک مام جەلال وەفاداربوو بۆ رێبازی یەکێتی، ئێمەش بۆ هەتاهەتایە یادی لە دڵماندا بە زیندوویی رادەگرین و لەسەر رێبازەکەی بەردەوام دەبین و ئامۆژگارییەکانی لەبیرناکەین”.

سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال ئەوەشی خستەڕوو، لە ساڵیادی کۆچی دوایی مام حەمید، چەپکە گوڵی رێز و وەفا و ئەمەکناسیمان لەسەر گڵکۆکەی دانا.

حەمید حوسێن تەھا لە ساڵی 1931 لەدایكبووە، لە سەرەتای لاویدا لەگەڵ ھەڵگیرسانی شۆڕش دەبێت بە پێشمەرگە و یەکەم رەشاش بەدەستی ناو شۆڕش دەبێت و بەهۆیەوە سەرۆک مام جەلال نازناوی حەمید رەشاش-ی پێدەبەخشێت.

سەرەڕای ئەوەی نەخوێندەوار بووە، حەمید رەشاش لە سەردەمی پێشمەرگایەتیدا دەستی بە خوێندەواری و زانست و نوسین کردووە و خاوەنی چەند کتێبێکە. لە 21ی كانونی دووەمی 2022 كۆچی دواییكرد.

بابەتی پێشتر

تورکیا سەردانی وەزیری بەرگریی سویدی بۆ وڵاتەکەی رەتکردووەتەوە

بابەتی دواتر

تۆمەتبارێك بە بڕێك ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی راپەڕین لەبارەی داخستنی شەقامێک شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی راپەڕین رایدەگەیەنێت، “بەهۆی کارکردن لە چوارڕیانی سەرەکی، ئاڕاستەیەکی شەقامەکە دادەخرێت”. لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی راپەڕین شۆفێران…
Total
0
Share