سکرتێری حزبی دیموکراتی کوردستان: لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا کۆدەبمەوە

سکرتێری حزبی دیموکراتی کوردستان، ڕایگەیاند، پلانی هەیە بەو نزیکانە سەردانی ئەمریکا بکات و لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەی ئێستای ئەمریکادا کۆببێتەوە و لەبارەی کێشە بنەڕەتییەکانی ئێرانەوە قسەبکات.

خالید عەزیزی، سکرتێری حزبی دیموکراتی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، ” ئەم سەردانە بۆ واشنتن ئەنجامدەدەم، تا ئەو پەیامانە لە ڕێگای دامەزراوە حکومی و سەربەخۆکانەوە بە بەرپرسانی ئەمەریکا ڕابگەیەنم کە کێشەی ئێران تەنیا ڕێککەوتنی ئەتۆمی نییە، بەڵکو کێشەی سەرەکیی ئێران نەبوونی دیموکراسی، هەژاری و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤە”.

عەزیزی ڕاشیگەیاندووە، “ئێمە لە ڕێگای هەندێک دامەزراوەی نزیک لە بەڕێوبەرایەتیی ئێستای ئەمەریکا، ئەو پەیامەمان بە بەرپرسانی ئەمەریکا گەیاندووە کە گەر لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیشدا لەگەڵ ئێران ڕێبکەون، ئەوا هیچ لە کێشەکان کەم ناکاتەوە و ئێران وەک فاکتەرێکی جدی ئاسایشی لە ئاستی جیهانیدا دەمێنێتەوە.”

سەبارەت بە وتاری هاوبەشی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی خالید عەزیزی ئاشکرایکردووە، “بەداخەوە بەرپرسانی ئەمریکا و ئەوروپا زۆر گوێ لە قسەکانمان ناگرن و هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ پەرتەوازە بوون و یەکنەگرتنی دەژبەران و ئۆپۆزیسیۆنی کۆماری ئیسلامی و ئێمە تا ئێستا هیچ بە دیل و ئاڵترناتیڤێکمان ڕێکنەخستووە بۆ جێگرتنەوەی کۆماری ئیسلامی و هەر ئەمەش وایکردوە کە زلهێزە جیهانییەکان زۆر گرنگی بە قسەی ئۆپۆزیسیۆن نەدەن.”

کۆماری ئیسلامیی ئێران هەموو جارێک لە باسی حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا ڕایدەگەیەنێت، ئەو حزبانە لەلایەن ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاواوە پشتگیریدەکرێن، لەکاتێکدا حزبەکانی ڕۆژهەڵاتیش ئەوە ڕەتدەکەنەوە.

بابەتی پێشتر

چوار یاریزانی ڕیاڵ مەدرید لە كۆرۆنا چاكبوونەوە

بابەتی دواتر

سیمیۆنی یادی 10 ساڵەی ڕاهێنەرایەتیی ئەتلەتیكۆمەدریدی كردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share