ئۆپیک پێشبینی خۆی بۆ 45 ساڵی داهاتوو لەسەر داواکاریی وزە ئاشکراکرد

ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکارانی نەوت ئۆپیک، پێشبینی خۆی بۆ 45 ساڵی داهاتوو لەسەر وزە ڕاگەیاند و پێی وایە تا ئەو کاتە ، جیهان پێویستی بە 361 ملیۆن بەرمیل نەوت هەیە.

ئۆپیک ئاشکرایکردووە، ساڵی رابردوو داواكاریی رۆژانه‌ له‌سه‌ر وزه‌ له‌ ئاستی جیهان هێنده‌ی بڕی 289 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت بووە، مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت بۆ ساڵی 2045 بگاته‌ 361 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت.

به‌پێی راپۆرتی “ده‌رخسته‌ی نه‌وتی جیهانی 2020″ی رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت، كه‌ خه‌مڵاندنه‌كانی وه‌ك ئابوری جیهان، خواست و داواكاری له‌سه‌ر نه‌وت و وزه‌ بۆ ماوه‌ی مامناوه‌ند و درێژخایه‌ن تاكو ساڵی 2045 له‌خۆ گرترووه‌ بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، بۆ یه‌كه‌مجاره‌ داواكاری له‌سه‌ر نه‌وت و وزه‌ به‌و راده‌ زۆره‌ كه‌م بكات.

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ داواكاری له‌سه‌ر وزه‌ له‌ ئاستی جیهان كه‌مبوونه‌وه‌ی زۆری به‌خۆوه‌ بینی، ساڵی رابردوو داواكاری له‌سه‌ر وزه‌ له‌ رۆژێكدا هێنده‌ی 289 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت بووە و مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت ئه‌مه‌یش بۆ ساڵی 2045 بگاته‌ 361 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت.

ڕێکخراوەکە ئاشکراشیکردووە، نەوت، تا ساڵی 2045 وەک خاوەنی زۆرترین پشک لە دابینکردنی وزەی جیهاندا دەمێنێتەوە. ساڵی رابردوو لە سەدا 31ی خواستی وزەی جیهانی پێکهێنابوو، تا ساڵی 2045 دەبێتە خاوەنی پشکی سەدا 27. لە دوای نەوت، غازی سروشتی بە پشکی سەدا 25 و خەڵوز بە پشکی سەدا 20 دێن.

بابەتی پێشتر

سەرۆكوەزیرانی ئیتاڵیا: دەبێت توركیا گرژییەكانی دەریای ناوەڕاست ڕابگرێت

بابەتی دواتر

بەڕێوبەری ئاسایشی دەروازەیەكی سنووریی هەرێم بە گولە كوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share