بەڕێوبەری ئاسایشی دەروازەیەكی سنووریی هەرێم بە گولە كوژرا

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی تشرینی یەكەم، تەقە لە بەڕێوبەری ئاسایشی دەروازەی سنووریی سەرزێڕێ لە سنووری قەزای ئامێدی کرا و گیانی لەدەستدا.

پەیامنێری “تۆڕی میدیایی ئێستا” لە پارێزگای دهۆك ڕایگەیاند، “غازی عەلی خان، بەڕێوەبەری ئاسایشی سەرزێڕێ كە سەر بە شارۆچکەی کانی ماسێ-یە، لەبەردەم ماڵەكەی خۆیدا لە گوندی گەلیكێ تەقەی لێكراوە.”

وتیشی، “چەند كەسێكی نەناسراو تەقەیان لە غازی عەلی خان كردووە و دواتر گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە لە زاخۆ، بەڵام بەهۆی سەختیی برینەكانییەوە، دوای كاتژمێرێك لە ڕووداوەكە گیانی لەدەستداوە.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. جەعفەر عومەر: رۆژووی رەمەزان هەستی دەرووندروستی و خۆشگوزەرانی زیاددەکات

پسپۆڕێکی نەخۆشییە دەروونییەکان، رایگەیاند، رۆژووی رەمەزان هەستی دەرووندروستی و خۆشگوزەرانی زیاددەکات. د. جەعفەر عومەر، توێژەر و پسپۆڕی نەخۆشییە…
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان: دەبێت عێراق بەزووترین کات پارەی مووچە بنێرێت

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، هەرێم هەموو پابەندییەکی خۆی بە تەواوی جێبەجێکردووە و دەبێت عێراق بەزووترین کات پارەی…
Total
0
Share