ئەبرامۆڤیچ لە دوورخستنەوەی 15 ڕاهێنەر پەشیمان نییە

ڕۆمان ئەبرامۆڤیچ لە دوورخستنەوەی ڕاهێنەرانی یانەی چێڵسی پەشیمان نییە

خاوەنی یانەی چێڵسی، ڕۆمان ئەبرامۆڤیچ لە چاوپێکەوتنێکدا بەرگری لە شێوازی کارکردنی دەکات و دووپاتیدەکاتەوە، لە بڕیاری دوورخستنەوەی ڕاهێنەران پەشیمان نییە.

لە ماوەی 18 ساڵی کارکردنی وەک خاوەنی یانەی چێڵسی، ڕۆمان ئەبرامۆڤیچی سەرمایەداری ڕووسی 15 ڕاهێنەری ئاڵوگۆڕکردووە، زۆرینەیانی لە پۆستەکانیان بە ناچاری دوورخستووەتەوە، لەبەرئەوەیە یانەکە بۆ ڕاهێنەران بە ناجێگیر وەسفدەکرێت.

لە چاوپێکەوتنێکدا “ئەبرا” دەڵێت، ” بڕیاری دووخستنەوەی هەر ڕاهێنەرێک لە یانەکەمان لە کاتی گونجاودا بووە و هۆکارێکی لەپشتبووە، ئێمە بەرژەوەندی وەرزشی و دارایی یانە پێش هەموو شتێک دەخەین، لەبەرئەوەشە بووینەتە بەشێک لە مێژووی یانەیەک خۆی خاوەن مێژوو بووە، ببینن چنینەوەی نازناوەکان بەو پلانە چۆن جێبەجێ بووە”.

ئەبرامۆڤیچ لەم وەرزەدا بۆ کۆتاجار فرانک لامپاردی ئینگلیزی لە پۆستی ڕاهێنەری بلوزی لەندەن دوورخستەوە و لە ئێستادا تۆماس توخێلی ئەڵمانی بەگەڕخستووە، لە درێژەی وەڵامەکانیدا شێوە کارکردنی بەو جۆرە بە باشترین وەسفدەکات و دووپاتیشیدەکاتەوە، بەهەمان ڕیتم بەردەوام دەبن.

بابەتی پێشتر

کازمی و نێچیرڤان بارزانی گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی هەرێم و عێراقەوە کردووە

بابەتی دواتر

عەلی باپیر: ئاگرکردنەوە بۆ شادی دەربڕین ئاساییە..پەرلەمانتارێکی حزبەکەی: نەورۆز هی کورد نیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share