سۆلاری هۆکاری شکستی ڕیاڵی دۆزییه‌وه‌ زێدان پێی خسته‌وه‌ ناو هه‌مان هه‌ڵه‌

ڕۆژنامه‌یه‌کی ئیسپانی هۆکاری کۆتا شکسته‌کانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ئاشکرا ده‌کات و ده‌نوسێت، “زێدان نه‌یتوانی سوود له‌ ئه‌زموونی سۆلاری وه‌ربگرێت”.

ڕۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆ شیکارییه‌کی بۆ ئاستی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید و هۆکاری دۆڕاندنه‌کانی ئه‌م وه‌رزه‌ کردووه‌ و ده‌ریخستووه‌، که‌ هۆکاری سه‌ره‌کی خراپی ئه‌نجامه‌کان دوو یاریزانان، ئه‌وانیش ئیسکۆ ئالارکۆن و مارسێلۆن، له‌ هه‌ر ڕوبه‌روبوونه‌وه‌یه‌کدا ئه‌م دووانه‌یه‌ به‌شداریانکردبێت، یانه‌ زه‌به‌لاحه‌که‌ی مه‌درید باش ده‌رنه‌که‌وتووه‌.

له‌ ڕوبه‌روبوونه‌وه‌ی ڤالێنسیا ڕێژه‌ی سه‌رکه‌وتوویی ئیسکۆ به‌رانبه‌ر ڕکابه‌رانی له‌ هه‌مان پێگه‌دا له‌سه‌دا (17) بووه‌، له‌سه‌ر ئاستی به‌رگریش مارسێلۆ هۆکاربووه‌ بۆ دروسکردنی په‌ناڵتییه‌ک و له‌ده‌ستدانی هه‌ژمونی ڕیاڵ له‌ باڵی چه‌پی یاریگا.

کۆی گشتی ئه‌و یارییانه‌ی مارسێلۆ و ئیسکۆ به‌یه‌که‌وه‌ له‌ یه‌ک پێکهاته‌دا به‌شدارییان تێداکردووه‌ حه‌وت یارییه‌، له‌ پێنجیاندا یانه‌ی شاهانه‌ ئه‌نجامی باشی نه‌بووه‌، دوو یارییه‌که‌ی دیکه‌ش به‌رانبه‌ر دوو یانه‌ی لاوازبووه‌ و بردنه‌وه‌ی مسۆگه‌ربووه‌.

به‌پێی سه‌رچاوه‌که‌، سانتیاگۆ سۆلاری ڕاهێنه‌ری پێشوو له‌ وه‌رزه‌کانی پێش زێدان درکی به‌م کێشه‌یه‌ کردووه‌، ڕیگیلۆنی له‌ پێگه‌ی مارسێلۆ و ڤینیسیۆز و سیبایۆسی له‌ پێگه‌ی ئیسکۆ به‌گه‌ڕخستووه‌، تا ڕاده‌یه‌ک ڕێگه‌که‌ی بۆ زێدان ڕۆشنکردووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ڕاهێنه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌که‌ گرنگی پێنه‌داوه‌ و له‌ ئێستادا به‌هه‌مان هۆکار له‌ 22 رۆژدا سێ یاری دۆڕاندووه‌.

بابەتی پێشتر

چه‌ند هۆکارێک وایانکردووه‌ یاریکردنی سیتی بۆ ڕکابه‌ران ئاشکرابێت

بابەتی دواتر

ئۆدیگارد به‌ (28) خوله‌ک ئیسکۆی تێپه‌ڕاندووه‌ و ده‌رگا به‌ ڕوویدا کراوه‌یه‌

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕامۆس گەڕایەوە

ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان، سێرجیۆ ڕامۆس قۆناغی چارەسەر و پشوودانی تێپەڕاندووە و گەڕاوەتەوە سەر یەکەی مەشقوڕاهێنانەکان. ڕۆژنامەی…
Total
0
Share