“مباپێ حەزی بە یاریکردنە بۆ ڕیاڵ مەدرید و تینویەتی یاریزان لەهەموو شتێک گرنگترە”

شۆکێری ئەفسانەی کرواتیا پێی وایە مباپێ بۆ ڕیاڵ مەدرید گونجاوە

داڤۆر شۆکێر، ئەستێرەی دێرینی تۆپی پێ و سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کرواتیا لە چاوپێکەوتنێکدا ئاماژە بە داهاتووی لوکا مۆدریچ و کیلیان مباپێی فەرەنسی دەکات.

شۆکێر لە چاوپێکەوتنێکدا بە تۆڕی “بی ئین سپۆرتس”ی قەتەری ڕاگەیاندووە، ” هەمیشە وتوومە لە بواری تۆپی پێدا پارەیەکی خەیاڵی بوونی هەیە، بەڵام ئەگەر یاریزانێک تینوویەتی بۆ چنینەوەی نازناوەکان و سەرکەوتن نەبێت بەهیچ شێوەیەک سەرکەوتوو نابێت، پێویستە بەدوای یاریزانانێکدا بگەڕێیت تینووبن، پێموایە کیلیان مباپێ ئەم خەسڵەتەی تیادایە و ئەوەش بۆ ڕیاڵ مەدرید زۆر گرنگە، من بریکاری یاریزانان نیم، تەنها ئەوەتان پێڕادەگەیەنم کە یاریزانەکە وەک هەڵوێستی تایبەتی بەیانیکردووە”.

ئەفسانەکەی کروات لەبارەی لوکا مۆدریچی هاونیشتیمانییەوە دەڵێت، ” من نازانم لوکا لە ڕیاڵ مەدرید بەردەوام دەبێت یان نا، بەڵام هیوادارم بە دۆخێکی باشەوە لە جامی یورۆ بەشداری بکات، بەتایبەت لە یەکەم ڕوبەڕوبوونەوە بەرانبەر ئینگلتەرا لە ویمبڵی، هیوامان گەیشتنە بە باشترین ئەنجام”.

شۆکێر کە لە پێشوودا بۆ یانەی شاهانەی مەدرید یاریکردووە، لە بارەی ئەگەرەکانی بوونی ڕائول گۆنزالێس بە ڕاهێنەر، دەڵێت ،” پێموایە دەتوانێت ببێتە ڕاهێنەرێکی مەزن بۆ ڕیاڵ مەدرید، بەڵام تۆپی پێ هاوشێوەی دۆخی مانگە و ناکرێت هەمیشە جوان دەرکەوێت، لە ژیانی تایبەتی خۆمدا ماوەی چوار ساڵ بەم بارودۆخەدا تێپەڕمکردووە دوای بەرشلۆنە، سیمیۆنی لەم وەرزەدا کارێکی باشیکردووە و لەهەمان کاتدا زێدان چانسیكی باشتری هەیە بۆ ئەنجامێکی باشتر، ڕائولیش یانەی شاهانە باش دەناسێت و دەزانێت پێویستیان بە چییە، هیوادارم ڕۆژێک لە ڕۆژان وەک ڕاهێنەری پێکهاتەی یەکەم بیبینم”.

ئەفسانە تەمەن 52 ساڵەکەی بەڵقان لە کۆتا وەڵامیدا دووپاتیدەکاتەوە، لە خولی پلە یەکی ئیسپانیا تەنها هاندەری یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و ئیشبیلیەیە و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازێت.

بابەتی پێشتر

عێراق و چین ئامادەكاری بۆ واژووكردنی گرێبەستێكی نەوتیی 'دەگمەن' دەكەن

بابەتی دواتر

دۆلار دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share