عەلی باپیر: ئاگرکردنەوە بۆ شادی دەربڕین ئاساییە..پەرلەمانتارێکی حزبەکەی: نەورۆز هی کورد نیە

لەبارەی جەژنی نەورۆز و ئاگرکردنەوەوە عەلی باپیر، کەسی یەکەمی کۆمەڵی دادگەریی و پەرلەمانتارێکی حزبەکەی بۆچوونیان جیاوازە و دوای ڕەتکردنەوەی جەژنەکە لەلایەن ئەندام پەرلەمانێکی حزبەکەیەوە عەلی باپیر وتارێک لەبارەی نەورۆزەوە دەنوسێت.

پێشتر هەورامان شەریف، سەرۆكی لیژنەی ئەوقاف لە پەرلەمانی كوردستان لە فراکسیۆنی كۆمەڵی دادگەریی ڕایگەیاندبوو، ” نەورۆزیش نە جەژنەو نەهیچ پەیوەندی بە قەومی کوردەوە هەیە و بڕواداران تەنهاو تەنها دوو جەژنیان هەیە، جەژنی ڕەمەزان و جەژنی قوربان، و هەردوکیشیان لەلایەن پەروەردگاری جیهانەکانەوە بۆمان دیاری کراوە”.

دوای ئەم بۆچوونەی ئەندام پەرلەمانەکەی کۆمەڵی دادگەری، کەسی یەکەمی ئەو حزبە لە وتارێکدا دەنوسێت، ” بۆنه‌ی نه‌ورۆزو ئاگر تێدا كردنه‌وه‌ی، چ شادیی ده‌ربڕین بێ‌، به‌ سه‌ره‌تای به‌هارو نه‌مانی سه‌رماو زوقمی زستان،‌ چ شادمانیی بێ‌، به‌ نه‌مانی سته‌مكارێكی خوێن مژو ده‌ربازبوونی خه‌ڵكێكی چه‌وساوه‌، شتێكی ڕه‌وایه‌”.

عەلی باپیر نوسیویشیەتی، ” گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ئەو شادی دەربڕین و خۆشییە شێواز و ئامانج‌ و نێوه‌ڕۆكه‌كه‌ی پێچه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلام نەبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تیمی ئێستا ڕێگریلێكرا.. ڕێگەنەدرا میدیاكان خۆپیشاندانی كەسوكاری چالاكوانانی بادینان بگوازنەوە

لەلایەن بازگەیەكی ئاسایشەوە ڕێگەنەدرا تیمی تۆڕی میدیایی ئێستا بگاتە شیلادزێ بەمەبەستی ڕووماڵكردنی خۆپیشاندانی كەسوكاری چالاكوانانی بادینان. بڕیاربوو كاتژمێر…
Total
0
Share