ئەنچیلۆتی فیشەکی ئاڵتوونی دەنێت بە لیڤەرپوڵەوە؟

ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید، کارلۆ ئەنچیلۆتی بە پلانی ئاسایی خۆی ڕووبەڕووی لیڤەرپوڵ دەبێتەوە، بەڵام لەبارەی پێگەی ڤاڵڤێردی و ڕۆدریگۆوە بڕیاری یەکلاکەرەوەی نەداوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی مارکا، بڕیارە ئەنچیلۆتی بە شێوەیەکی ئاسایی و بە پلانی (4-3-3) بەرامبەر لیڤەرپوڵ یاری بکات، بە دووریش نەزانراوە بگەڕێتەوە سەر پلانی (4-4-2) بۆ بەدەستهێنانی قورسایی لە ناوەندی یاریگا.

ئەنچیلۆتی لەبەردەم دوو بژاردەدایە، یەکەمیان یاریکردنە بە فیدریکۆ ڤاڵڤێردی کە لە یەک کاتدا دەتوانێت بە پلانی (4-4-2) لە هێڵی ناوەند و هێرشبەر یاریدەدەر بێت، تواناکانیشی لە ڕابردوودا ئەوەیان سەلماندووە کە هاوسەنگی بۆ ڕیاڵ دەگەڕێنێتەوە، بەتایبەت لە ئێستادا کە ئاستی تۆنی کروس دابەزیوە.

ئەگەری دووەمیش بریتییە لە بەکارخستنی ڕۆدریگۆ، بەڵام دوای گۆڕینی پلانی یاریکردن بۆ (4-3-3)، لێرەدا یاریزانە بەڕازیلییەکە هاوشێوەی یاریی چێڵسی دەبێتە فیشەکی ئاڵتوونی و ئاراستەی ڕکابەر دەکرێت.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، هەموو پێگەکان لەلایەن ئەنچیلۆتییەوە یەکلایی کراونەتەوە و زانراوە کام یاریزانانە یاری دەکەن، تەنها پێگەی ڤاڵڤێردی و ڕۆدریگۆ نەبێت.

بابەتی پێشتر

یەكەم ئاماژەی سەدرییەكان بۆ دژایەتیكردنی دادگای فیدراڵی دەركەوت

بابەتی دواتر

ئەنجامی "كۆبوونەوە گرنگەكە"ی ئەمڕۆ<br>بەرپرسیارێتیی حكومەتە شایستەی دارایی مووچە‌خۆران وەک یەک دابینبکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share