ئەسپاس موشەکێکی نا بە داوەری سێ پەناڵتییەکەوە

ئەستێرەی ئیسپانی یانەی سێلتا ڤیگۆ، ئیاگۆ ئەسپاس ڕەخنەی توند ئاراستەی داوەری یاریی نێوان یانەکەیی و یانەی ڕیاڵ مەدرید دەکات.

شەوی ڕابردوو لە ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان ڕیاڵ مەدرید و سێلتا ڤیگۆ، پابلۆ گۆنزالۆ فوێرتیسی داوەر سێ پەناڵتی بۆ یانەی شاهانە هەژمار کرد، لە خولەکەکانی 19، 70 کەریم بنزیمە دوو گۆڵی تۆمار کرد، هەروەها لە خولەکی 63 پەناڵتییەکی لەدەستدا و بە ئەنجامی (2-1) یارییەکەیان لە یانەی خانەخوێ بردەوە.

لە و بارەیەوە ئیاگۆ ئەسپاس، یاریزانی سێلتا ڤیگۆ ڕاگەیاند، “یارییەکە تەنها ئەوەندەی کەم بوو، داوەر پەناڵتیی چوارەم هەژمار بکات و خۆی ئاراستەی بکات”.

هەندێک لە سەرچاوەکانی ئیسپانیا ڕەخنەیان ئاراستەی فوێرتیسی داوەر کردووە و پێیان وایە، لایەنگریی کردووە، هەندێکی دیکەشیان پێیان وایە ستەمی لەو یانەیە کردووە، بە بەڵگەی وێنەیییەوە دەریان خستووە کە پەناڵتییە لەدەستدراوەکەی بنزیمە هەڵەی تێدا بووە و دەبوو دووبارەی بکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئارسیناڵ دێربی له‌نده‌نی له‌ تۆتنهام برده‌وه‌

یانه‌ی ئارسیناڵی ئینگلیزی له‌چێوه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی شه‌شه‌می پریمه‌رلیگ، ڕووبه‌ڕووی تۆتنهام بووه‌وه‌ و بردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، له‌…
Total
0
Share