لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ده‌قی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌باره‌ی پشكی هه‌رێمه‌وه‌ په‌سه‌ند كرد

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراقدا به‌ سه‌رۆكایه‌تیی حه‌لبوسی، ده‌قی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ په‌سه‌ندكرا كه‌ له‌باره‌ی پشكی هه‌رێمه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌.

پاش په‌سه‌ندكردنی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی كه‌ له‌باره‌ی پشكی هه‌رێمه‌وه‌ كراوه‌، كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دارایی به‌رده‌وامه‌ و میدیا عێراقییه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن لیژنه‌كه‌ هه‌ندێك داواكاری و كێشه‌ی لایه‌نه‌ سونییه‌كان تاووتوێ ده‌كات.

زانیارییه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، بڕیاره‌ ئه‌مشه‌و پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021 په‌سه‌ند بكرێت.

سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق به‌ به‌شێك له‌ میدیاكانی ڕاگه‌یاند، هه‌ردوو فراكسیۆنی یه‌كێتی و پارتی بڕیاریانداوه‌ ده‌نگ له‌سه‌ر بودجه‌ بده‌ن.

 

بابەتی پێشتر

لیژنەی پەروەردە ئەو بڕیارانە ئاشکرادەکات "لە بەرژەوەندی خوێندکارانی 12 دراوە"

بابەتی دواتر

دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی بودجه‌وه‌ بۆ سبه‌ی دواخرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پلاسخارت گەیشتە نەجەف

بەیانی ئەمڕۆ جێنین پلاسخارت نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بە یاوەری وەفدێک گەیشتنە شاری نەجەف و لەگەڵ ئایەتوڵا…
Total
0
Share