موقتەدا سەدر بڕیارێکی لەبارەی میلیشیاکانی سەرایا سەلام دەرکرد

موقتەدا سەدر

بە بڕیارێکی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر کارکردنی میلیشیاکانی سەرایا سەلام لە پارێزگای دیالە راگیران.

بەپێی نووسراوێک کە واژۆی موقتەدا سەدری لەسەرە و وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، “لە ئەمڕۆوە تا کاتێکی نادیار کارکردنی چەکدارانی سەرایا سەلام لە سنووری پارێزگای دیالە راگیران”.

هەر لە نووسراوەکەدا هاتووە، “هیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە بە ناوی سەرایا سەلامەوە لێدوان بدات”.

بابەتی پێشتر

چارەسەری سروشتی چییە و کێ دەتوانێت وەریبگرێت؟

بابەتی دواتر

خوێ كەمبكەنەوە<br> خۆراكی ناتەندروست هۆكاری سەرەكیی مردنە و نەخۆشییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share