ئێران ئامادەكاری بۆ هەناردەكردنی نەوت بۆ ئەوروپا دەكات

چۆنیەتی نرخدانانی لەسەر نەوتەكەی گۆڕیووە

كۆمپانیای نەتەوەیی نەوت لە ئێران گۆڕینی شێوازی نرخدانان لەسەر نەوتی وڵاتەكەی لە پێوەری (برێنت)ەوە بۆ پێوەری پەیڕەوكراوی ئەوروپا لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە ڕادەگەیەنێت.

ئەو هەنگاوە بەپێی هەواڵەكە بوو كە ئەمڕۆ لەلایەن ئاژانسی تەسنیم-ەوە لە زاری كۆمپانیا ئێرانییەكەوە بڵاوكرایەوە.

شارەزایان پێیانوایە ئەم ڕێوشوێنە ئاماژەیە بۆ نزیكبوونەوەی سەرلەنوێ هەناردەی نەوتی ئێران بۆ وڵاتانی ئەوروپا پاش ڕاوەستاندنی بەهۆی سزاكانی ئەمریكاوە.

دوێنێ ئێران زیادبوونی نرخی نەوتەكەی بە كڕیارە ئاسیاییەكانی ڕاگەیاند، نرخی فرۆشتنی فەرمیی خامی سووكی ئێرانی بۆ ئەو كڕیارانە بە 3.10 دۆلار سەروو ناوەندی خامیی عەممان/ دوبەی بۆ مانگی كانونی دووەمی 2021 دیاریكرد.

بابەتی پێشتر

ڤێرشتاپن لەبارەی تیمی مێرسیدسەوە نهێنییەک ئاشکرادەکات

بابەتی دواتر

ماگریگۆر داوای ڕووبەڕووبوونەوەی ئۆلیڤێرا دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share