پلاسخارت گەیشتە نەجەف

پلاسخارت نەجەف

بەیانی ئەمڕۆ جێنین پلاسخارت نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بە یاوەری وەفدێک گەیشتنە شاری نەجەف و لەگەڵ ئایەتوڵا عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان کۆدەبێتەوە.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە، ” ئەمڕۆ جێنین پلاسخارت نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بە یاوەری وەفدێک گەیشتنە شاری نەجەف”.

ئاماژەیان بەوەش کرد، “ئامانج لە سەردانەکەی پلاسخارت کۆبوونەوەیە لەگەڵ ئایەتوڵا عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان”.

لە سەردانەیەکی پلاسخارتدا میگێل ئەنخیل مۆراتینۆس نوێنەری باڵای هاوپەیمانی شارستانێتییەکان یاوەری دەکات.

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا پلاسخارت چەندین کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی عێراق ئەنجامداوە، بەڵام تا ئێستا ئامانجی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سیستانی ئاشکرانەکراوە.

 

بابەتی پێشتر

بۆچی لە وەرزی زستاندا هەڵامەت و پەتا وەرزییەکان بڵاودەبێتەوە؟

بابەتی دواتر

عێراق هاتنی کرێکارانی بیانی قەدەغە دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share