دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی بودجه‌وه‌ بۆ سبه‌ی دواخرا

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

.دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر‌ بودجه‌ی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021، بۆ سبه‌ی شه‌ممه‌ دواخرا.

پاش ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق درێژه‌ی خایاند، سه‌رۆكی په‌رله‌مان دانیشتنی په‌رله‌مانی بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021ی بۆ سبه‌ی شه‌ممه‌ دواخست.

بڕیاره‌ سبه‌ی كاتژمێر 10 به‌ دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی بودجه‌وه‌ ده‌ستپێبكات.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراقدا به‌ سه‌رۆكایه‌تیی حه‌لبوسی، ده‌قی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ په‌سه‌ندكرا كه‌ له‌باره‌ی پشكی هه‌رێمه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌.

پاش په‌سه‌ندكردنی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی كه‌ له‌باره‌ی پشكی هه‌رێمه‌وه‌ كراوه‌، كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دارایی به‌رده‌وامی هه‌بوو و میدیا عێراقییه‌كان باسیان له‌وه‌ كرد، لیژنه‌كه‌ هه‌ندێك داواكاری و كێشه‌ی لایه‌نه‌ سونییه‌كان تاووتوێ ده‌كات.

سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق به‌ به‌شێك له‌ میدیاكانی ڕاگه‌یاند، هه‌ردوو فراكسیۆنی یه‌كێتی و پارتی بڕیاریانداوه‌ ده‌نگ له‌سه‌ر بودجه‌ بده‌ن.

له‌كاتێكی پێشوتری ئه‌مڕۆدا، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەغدادەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “پاش نزیکەی پێنج کاتژمێر کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە شیعەکان، لەبارەی پشکی کوردەوە، شاندی هەرێم بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی، له‌باره‌ی پشكی كورده‌وه‌ گەیشتوون بە ڕێککەوتن”.

 

بابەتی پێشتر

لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ده‌قی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌باره‌ی پشكی هه‌رێمه‌وه‌ په‌سه‌ند كرد

بابەتی دواتر

ئەوەی لە چوارشەمەی سوردا ڕویدا چی بوو؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share