توركیا داوای 40 ملیار یۆرۆ لە ئەوروپا دەكات

پاش تێپەڕبوونی نزیكەی ساڵێك بەسەر كردنەوەی سنوورەكانی بەڕووی یۆناندا بۆ ئاسانكاری تێپەڕینی دەیان هەزار كۆچبەر و، تێپەڕبوونی پێنج ساڵ بەسەر ڕێككەوتنەكەی لەگەڵ ئەوروپا، توركیا دوای نوێكردنەوەی ڕێككەوتنەكە و 40 ملیار یۆرۆ لە وڵاتانی ئەوروپا دەكات.

پێشتر چەندین جار ئەنقەرە داوای لە یەكێتی ئەوروپا كردووە پابەندی بەڵێنەكەی بێت و هاوكاری دارایی خێرا و گونجاوی پێشكەشبكات، جگە لە هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتەكەی لە باكووری سوریا بۆ سازانی دۆخێكی گونجاو بەمەبەستی گەڕانەوەی كۆچبەرە سورییەكان.

نوێترین داواكاریش لەو چوارچێوەیەدا لەلایەن فاروق قایماقجی، جێگری وەزیری دەرەوەی توركیا بۆ كاروباری ئەوروپا جەختی لەسەركرایەوە و لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی فڕانس پرێس وتی، نوێكردنەوەی ڕێككەوتنەكە دەبێتە “نمونەیەكی باش” بۆ هەماهەنگی.

قایماقجی ئەوەشی وت، بەهۆی هەوڵەكانی توركیاوە، لێشاوی كۆچی نایاسایی بەرەو ئەوروپا بەشێوەیەكی بەرچاو كەمیكردووە. وتیشی، “ئەگەر هەوڵەكانمان نەبوایە، زیاتر لە دوو ملیۆن كەس تائێستا دەچوونە ئەوروپاوە”.

كاربەدەستەكەی توركیا ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە ئەو وڵاتەكەین كە زۆرترین ژمارەی كۆچبەرانمان لە جیهاندا لەخۆگرتووە كە نزیكەی 3.7 ملیۆن سوری-ن.

باسی لەوەشكرد، ئەمەش زیاتر لە 40 ملیار یۆرۆ لەسەرمان دەكەوێت، ئەمەش ئەو بڕەیە كە بەراوردی شەش ملیار یۆرۆی (بەڵێنی هاوكاریی ئەوروپا لە چوارچێوەی ڕێككەوتنی ساڵی 2016 دەكرێت) كە تائێستا بە كردەیی نیوەی خەرج نەكراوە.

دەربارەی بیانوی نوێكردنەوەی ڕێككەوتنەكەش لەئێستادا وتی، “لە ساڵی 2016 ملیۆنێك سوری لە توركیادا بوون، بەڵام ئەمڕۆ ئێمە پێشوازیمان لە 3.7 ملیۆن سوری كردووە”.

س: سایتی ئەحوال توركیا

بابەتی پێشتر

خوێندنی باڵای عێراق بڕیاری دانپێدانانی بە زانكۆیەكی هەرێمی كوردستاندا دەركرد

بابەتی دواتر

دەربارەی ڕۆژانی نەورۆز هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەك ئاراستەی شۆفێران دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بایدن ماوەی مانەوەی هێز لە ئەفغانستان درێژدەكاتەوە.. پێشتر تاڵیبان هۆشداریی دابوو

چاوەڕێدەکرێت ئەمڕۆ سێشەممە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بڕیار لەبارەی درێژکردنەوەی کۆتاییهاتنی پرسی گواستنەوەی ئەمریکییەکان لە فڕۆکەخانەی کابولەوە بدات،…
Total
0
Share