ئەردۆغان: ڕەنگە ناچاربم پێشوازی لە سەركردەی تاڵیبان بكەم

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ ئەوەی باس لە هەوڵدان بۆ ڕاگرتنی پێشڕەوییەكانی تاڵیبان دەكات، بەڵام نكوڵی لەوەش ناكات كە بكەونە دۆخێكەوە پێشوازی لە سەركردەكەیان بكات.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا بەشداریی بەرنامەیەكی هاوبەشی كه‌ناڵەكانی “D” و “سی ئێن ئێن تورك”دا كرد، له‌باره‌ی دۆخی ئه‌فغانستانەوە ڕایگه‌یاند، “لە ئێستادا دامەزراوە پەیوەندیدارەكانمان كاردەكەن تاوەكو دەگەینە گفتوگۆ لەگەڵ تاڵیبان، تەنانەت ڕەنگە منیش بكەومە دۆخێك، كە پێشوازی لەو كەسە بكەم كە دەبێتە سەركردەیان”.

ئاشكراشیكردووە، لەسەر پرسی ئەفغانستان دوێنێ پەیوەندییەكی لەگەڵ بەرپرسانی قەتەر ئەنجامداوە و “تاوتوێی ئەوەمانكردووە لە كوێ دەتوانین ئەو هەنگاوانەی تاڵیبان بوەستێنین، چۆن دەتوانین هەنگاوێك بەرەو ئاشتبوونەوە بنێین”.

ئەردۆغان پێشیوایە ئەگەر ئەو دۆخەی ئێستا لە ئەفغانستان دەگوزەرێت “لەسەر ئاستی باڵا كۆنترۆڵ نەكەین، ناتوانین لە ئەفغانستان ئاشتی بەرپا بكەین”.

سەبارەت بە كۆچبەرە نایاساییە ئەفغانییەكانیش سەرۆك كۆماری توركیا دەڵێت، “بەشێكی زۆری ئەو كۆچبەرە ئەفغانییانەی دەستگیردەكرێن، لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانمانەوە دیپۆرتی ئەفغانستان دەكرێنەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بلینکن: سەرنجمان لەسەر ئامانجە سەرەتاییەکانمانە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی لە گرنگیدان بە ئامانجە سەرەتاییەکانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەردەوامە. ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی…
زیاتر ببینە

سودانی: هەوڵی زۆر دەدەین بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، حکومەتی عێراق هەوڵێکی زۆر دەدات بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان.…
Total
0
Share