بومەلەرزەیەکی نوێ تورکیای هەژاند

بەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەکی دیکە قەهرەمانی مەرەشی هەژاند کە بەپێی داتاکان گوڕەکەی زیاتر لە چوار پلە بووە بە پێوەری رێختەر.

پەیمانگەی بومەلەرزەی تورکیا بڵاویکردەوە، “بەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.2 پلە بە پێوەری رێختەر قەهرەمانی لە مەرەشی باشووری تورکیا هەژاندووە”.

بە بومەلەزرەکەی ئەم بەیانییەوە لە ماوەی 10 رۆژی رابردوودا سێ هەزار و 170 بومەلەرزە لە 10 ناوچەی تورکیا روویانداوە.

تا ئێستا 35 هەزار و 495 تەرم لە شوێنە کارەساتبارکراوەکانی تورکیا دۆزراونەتەوە، پرۆسەی گەڕان و پشکنینەکانیش بەدوای کەسانی دیکەدا بەردەوامە و نزیکە لە کۆتاییهاتن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پزیشكێكى به‌ناوبانگى ئه‌فغانی دوای ڕفاندنى به‌كوژراوى دۆزرایه‌وه‌

پزیشكێكى به‌ناوبانگ لە ئه‌فغانستان دواى ڕفاندى ته‌رمه‌كه‌ى دۆزرایه‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ پێشتر خانه‌واده‌كه‌ى زیاتر له‌ 100 هه‌زار دۆلاریان وه‌كو سه‌رانه‌…
زیاتر ببینە

چەند وڵاتێک هەنگاوی نوێ بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان لەگەڵ سوریادا دەگرنەبەر

دوای ئەوەی تورکیا وەک یەکەم وڵات، دوبارە باڵیۆزخانەکەی لە سوریادا کردەوە، هاوکات چەند وڵاتێکی تریش لەنێویاندا عێراق، رایانگەیاندوە…
Total
0
Share