دەربارەی ڕۆژانی نەورۆز هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەك ئاراستەی شۆفێران دەكات

هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لە شەقامێك قەدەغە دەکرێت

هاتوچۆی سلێمانی داخستنی شەقامێك لە ڕۆژانی نەورۆزدا ڕادەگەیەنێت و شۆفێران ئاگاداردەكاتەوە.

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی ئازار بڵاویكردەوە، شۆفێران ئاگاداردەکەین کە لە بەردەم یانەی ئەندازیارانەوە هەتا ئۆتێل سلێمانی پاڵاس لە شەقامی سالم لە ڕۆژانی 19 تا 21ی ئازار هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی تێدا قەدەغە دەکرێت.

ئەمڕۆ لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا و لیژنەی باڵای ئارامیی پارێزگای سلێمانی، بە سەرپەرشتیی هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی و بە ئامادەبوونی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا چەند بڕیارێک دەرکران گرنگترینیان، “تەندروستیی سلێمانی پشكنین و كێوماڵی بەدەوام بۆ هاوڵاتییان و گەشتیاران دەكات”. هەروەها یەكێكی دیكە لە بڕیارەكان بریتیبوو لەوەی، “لە 19 تا 21ی ئازار شەقامی سالم لە بەردەم یانەی ئەندازیارانەوە تا ئوتێلی سلێمانی پاڵاس بە ڕووی ئۆتۆمبێلدا دادەخرێت”.

بابەتی پێشتر

توركیا داوای 40 ملیار یۆرۆ لە ئەوروپا دەكات

بابەتی دواتر

پاریس سانت جێرمان 3-0 لیل

بابەتی پەیوەندیدار