بەڕێوبەری هاتوچۆی سلێمانی ئاشکرایکرد، لە مانگی داهاتووەوە کامێرا جێگرەکانی تیژڕەوی لەسەر شەقامەکانی سلێمانی دەکەونەوە کار و پێشتریش شۆفێران ئاگادار دەکرێنەوە.
فەرەیدون عومەر، بەڕێوبەری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بە ڕادیۆی بەڕێوبەرایەتییەکەی ڕاگەیاندووە، “لە مانگی داهاتووەوە كامێرا جێگیرەكانی تۆماركردنی سەرپێچی لەناو شاری سلێمانی دەكەونەوە كار، لە ناو شاری سلێمانیدا 21 شوێن بۆ دانانی كامێرای جێگیر دیاریكراوە، ههر بۆیه لە مانگی داهاتوهوه لەو شوێنانە كامێراكان دادەنرێن”.
بهڕێوهبهری هاتووچۆی سلێمانی ئاماژهی بهوهشدا، 82 كامێرای گەڕۆكی تۆماركردنی سەرپێچیی هاتوچۆیان هەیە، ڕۆژانە 40 لەو كامێرایانە لەناو سنووری پارێزگای سلێمانی بۆ تۆماركردنی سەرپێچییەكان دادەنرێن.