ئەسەد: حكومەت لەگەڵ لایەنەكانی نزیك لە توركیا گفتوگۆ ناكات

بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا، باس لە كارەكانی لیژنەی دەستووریی وڵاتەكەی دەكات و دەڵێت، “شاندی حكومەت لەگەڵ ئەو لایەنانەدا كۆنابێتەوە كە توركیا پشتیوانییان دەكات.”

لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی “زڤێردا”ی ڕوسی دا كە ئەمڕۆ یەكشەممە 4ی تشرینی یەكەم پەخشكرا، ئەسەد ڕایگەیاند، “توركیا و وڵاتانی هاوكاری، لەوانە ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی، كاری لیژنەی دەستوورییان بەلاوە گرنگ نییە، ئامانج لە داواكارییەكانیان لاوازكردنی سوریا و دابەشكردنێتی.”
سەرۆكی سوریا لەوێوە چووە سەر باسی كارەكانی لیژنەی دەستووریی سوریا و وتی، “لە كاتی بەڕێوەچوونی كارەكانی لیژنەی دەستووری لە ژنێڤ، شاندی حكومەت لەگەڵ ئەو لایەنانەدا كۆنابێتەوە كە توركیا پشتیوانییان دەكات و لەبارەی پرسگەلێكەوە دانوستاندن ناكات كە تایبەتن بە سەقامگیریی سوریا.”
لیژنەی دەستووریی سوریا، ئامانجی وتووێژ و دانوستاندنە لەنێوان حكومەتی سوریا و هێزەكانی ئۆپوزسیۆنی ئەو وڵاتە دا.
وتەكانی بەشار ئەسەد لەكاتێكدان، ڕوسیا و ئەمریكا پشتیوانی لەوە دەكەن ئەنجومەنی سوریای دیموركرات (مەسەدە) كە باڵی سیاسیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)ـیە، بەشداریی دانوستاندنەكانی لیژنەی دەستووریی سوریا بكات.
كۆتایی مانگی ئابی ڕابردوو، دوای گەڕانەوەی شاندی (مەسەدە) لە مۆسكۆ، حیكمەت حەبیب، ئەندامی ئەنجومەنی سوریای دیموركرات (مەسەدە) ئاشكرایكرد، “لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا گفتوگۆ كرا لەسەر بارودۆخی سیاسیی سوریا بە گشتی و پرۆسەی سیاسیی وڵاتەكە، هەروەها كاراكردنی دانوستاندنی سوری – سوری تاووتوێكرا”.
ئەو ئەندامەی باڵی سیاسیی هەسەدە ئەوەشی خستەڕوو، “وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا پشتیوانیی خۆی ڕاگەیاندووە بۆ باكووری ڕۆژئاوای سوریا لە پرۆسە سیاسییەكانی قۆناغی داهاتوو، چ لە ئاستی ئەنجومەنی سوریای دیموكرات بێت یان ئیدارەی خۆبەڕێوەبەر”.
بابەتی پێشتر

کامێرا جێگرەکانی تیژڕەوی لە شەقامەکانی سلێمانی دەکەونەوە کار

بابەتی دواتر

سەرۆكی حكومەتی هەرێم و سەرۆكی حەشدی شەعبی كۆبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share