سەبارەت بە تایبەتکردنی کەرتی کارەبا ڕوونکردنەوە دەدرێت

وەزارەتی کارەبای هەرێم سەبارەت بە تایبەتکردنی دابەشکردنی کارەبا ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پێویست ناکات لەم پرسەدا هاوڵاتییان دڵەڕاوکێیان بێت و ئەو پرسە لە خزمەت هاوڵاتییاندایە.

لە ڕاگەیەنراوێكدا وەزارەتی کارەبا ئەم چەند خاڵەی وەک ڕوونکردنەوەی ئەو پرۆسەیە ڕاگەیاندووە..

1- بەتایبەتكردنی كەرتی دابەشكردنی كارەبا راستەوخۆ لەلایەن وەزارەتی كارەبا چاودێریی و سەرپەرشتی دەكرێت.

2- نرخی كارەبا لەسەر هاوبەشانی كارەبا زیاد ناكرێت.

3- دەبێتە هۆی باشتر كۆنترۆڵكردنی سیستەمی بەڕێوەبردنی كارەبا.

4- رێگرە لە بەفیڕۆدانی وزەی كارەبا و كەمبوونەوەی پاڵەپەستۆ لەسەر تۆڕ و وێستگەكان و كەمبوونەوەی كاری چاكسازیی و سوتانی محاویلەكان .

5- كەمكردنەوە و نەهێشتنی سەرپێچیەكانی كارەبا بەمەش دادپەروەریی لە دابەشكردنی كارەبا زیاتر دەستەبەر دەكرێت.

6- زیادبوونی ماوەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی بەتایبەتی لەهەردوو وەرزی هاوین و زستان دا .

7- بەڕێژەی لە 70%ی فەرمانبەرانی وەزارەتی كارەبا لەو سێكتەرە كار دەكەن بەتەواویی ئیمتیازاتەكانیان كار دەكەن و كۆمپانیاكان پابەند دەبن بەدابینكردنی موچەكانیان لەكاتی خۆیدا.

8- كەمكردنەوەی سلفەی مانگانەی بەڕێوەبەرایەتیەكانی كارەبای شارەكان .

پێشتر وەزارەتی کارەبای وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیانبوو لە کۆتایی ئەمساڵدا دابەشکردنی کارەبا لە هەرێم دەدرێتە کەرتی تایبەت و لە ٪70 ی کارمەندانی ئەو سیستمەش هەر کارمەندانی وەزارەتی کارەبا دەبن و بەتایبەتکردنی کارتەکەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەفیڕۆنەدانی کارەبا و وەرگرتنەوەی پارەکەی.

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. بەرهەمی ناوخۆیی 88%ی پێداویستیی بازاڕ دابیندەكات

بابەتی دواتر

حکومەتی ھەرێم بەشداری لە کۆبوونەوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share