سلێمانی.. بەرهەمی ناوخۆیی 88%ی پێداویستیی بازاڕ دابیندەكات

ئاستی بەروبومی ناوخۆیی لە پارێزگای سلێمانی 88%ی پێداویستیی بازاڕ دابیندەكات و لەو بڕەش بەشێكی هەناردەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق دەكرێت، وەك قایمقامیەتی سلێمانی ئاشكرایكردووە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ یەكشەممە 4ی تشرینی یەكەم قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، “ئاستی بەروبومی ناوخۆیی لە پارێزگای سلێمانی 88% پێداویستیی بازاڕ دابیندەكات و لەو بڕەش بەشێكی هەناردەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق دەكرێت”.

لەوبارەیەوە ئاوات محەمەد، قایمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی دیاریكردنی هاوسەنگیی بەروبومی سەوزە و میوە لە پارێزگای سلێمانی كۆبووەوە و ڕایگەیاند، “پاڵپشتیی تەواوی جوتیاران دەكەین لە بەبازاڕكردنی بەرهەمەكانیان و ڕێگریی تەواو لەهێنانی بەرهەمی قاچاخ و نایاسایی دەگرین”.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، ڕزگار حەمد خدر، جێگری بەڕێوبەری كشتوكاڵی سلێمانی ڕایگەیاندووە، “خۆشبەختانە 88%ی سەوزەواتی ناوبازاڕەكانی شاری سلێمانی بەروبومی ناوخۆن و لەڕێگەی سەرجەم لیژنەكانەوە ڕێگرییەكی تەواو لە هاوردەكردنی بەرهەمی نایاسایی دەكرێت”.

قایمقامیەتی سلێمانی داواش دەكات، ڕێنماییە خۆپارێزییەكان لە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەناو عەلوەی سلێمانی-دا جێبەجێبكرێن، بەتایبەت لەم كاتەدا كە بەرەو وەرزی سەرما دەڕۆین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هاوکاری گەلەکەمان دەبین وەک ئەوەی پێشتر لە کۆبانێ و شوێنەکانی ديكە کردوومانە

مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەرۆكایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبووەوە. كۆبوونەوەكە ئەمڕۆ 22ی…
Total
0
Share