وەزیری دەرەوەی ئێران پەیامێکی لەبارەی ساڵیادی هەڵەبجەوە بڵاوکردەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران لە ساڵیادی هەڵەبجەدا ڕایگەیاند، “هەندێک کەس و لایەن نایانەوێت ئەم ڕۆژە بەبیربهێنینەوە”.

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویرێکدا ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ 16ی ئازار 33 هەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی هەڵەبجەیە و ساڵیادی فرۆشتنی مادەی کوشندەیە بە حکومەتەکەی سەدام حسێن”.

لە تویتەکەی زەریفدا ئاماژە بەوەشکراوە، “ڕۆژئاواییەکان مادەی کیمیایی کوشندەیان بە سەدام حسێن فرۆشت، کە زیاتر لە ٥ هەزار کەسی مەدەنی بێ تاوانی بە گازی کوشندە کوشت”.

زەریف لە کۆتایی تویتەکەیدا پرسیارێکی کردووە و وتوویەتی، ” هێشتا دەتانەوێت سەبارەت بە هەڵسوکەوتی ڕقبەرانەی ناوچەیی قسە بکەن؟”.

ڕۆژی 16 ی ئازاری 1988 لە چوارچێوەی شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و عێراقدا، سوپای عێراق بە چەکی کیمیایی شاری هەڵەبجەی بۆردومانکرد و ٥ هەزار کەس شەهیدبوون و سەدان کەسی دیکەش بریندار و ئاوارە بوون.

بابەتی پێشتر

جارێكی دیكە ژمارەیەك بومەلەرزە خانەقینی لەرزاند

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ 33 ساڵ بەسەر كیمیابارانكردنی هەڵەبجەدا تێپەڕ دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share