قوباد تاڵەبانی لەگەڵ شاندێكی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازیکرد لە شاندێكی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا، دۆخی ناوخۆی هەرێم و چۆنییەتی بەرەوپێشچوونی پرۆسەی چاکسازییەکان لە دامەزراوەکاندا تاوتوێکرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە هەولێر بەڕێوەچوو، بە گرنگییەوە باسی پرۆسەی بە ئەلیکترۆنیکردنی دامەزراوەکان کرا کە ماوەی زیاتر لە هەشت ساڵە کاری لەسەر دەکرێت.

لەمبارەیەوە قوباد تاڵەبانی ئاماژەی کرد بە چۆنییەتی بەڕێوەچوونی هەنگاوەکانی تۆماری بایۆمەتری و پڕۆژەکانی خزمەت و شەفافییەت لە داهات و بە ئەلکترۆنیکردنی تۆماری کۆمپانیاكان و کەمکردنەوەی رۆتین و گەندەڵی و بە ئەلیکترۆنیکردنی دامەزراوەکانی حکومەت بە گشتی و رایگەیاند، “هەموو ئەم پڕۆژانە پشتبەست بە توانای خۆماڵی و راوێژی دەرەکی هەنگاوی باشیان بڕیوە و لە ماوەیەکی نزیکدا قۆناغێکی نوێی بە ئەلیکترۆنیکردنی کاروبارەکانی فەرمانگەکان رادەگەیەنین”.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی چۆنییەتی بەرەوپێشچوونی هەنگاوەکانی چاکسازی لە هێزەکانی پێشمەرگەدا کرا.

لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا باسی دۆخی سیاسیی ناوخۆی هەرێم و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغداد کرا. قوباد تاڵەبانی جەختیکردەوە لەسەر پێویستیی چارەسەرکردنی ناکۆکییە سیاسییەکان لە رێگەی گفتوگۆوە لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندیی گشتی.

بابەتی پێشتر

عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی:<br>مۆڵەت دەدەین بە بانکەکانی سنووری سلێمانی

بابەتی دواتر

وەزیری دارایی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران: 400 ملیارەكەمان بۆ هەرێم نەناردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share