عەتوان عەتوانی: پێویستە چارەسەری بنەڕەتی بۆ کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداد بدۆزرێتەوە

سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، پێویستە چارەسەری بنەڕتی بۆ کێشەی هەڵپەسێندراوەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق بدۆزرێتەوە لە یاسای بودجەی ساڵی 2025دا.

عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، خشتەی بودجە لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا دەگاتە ئەنجوومەنی نوێنەران.

ئاماژەی بەوەشکرد، هیواخوازە پرسی هەموارکردنەوەی بڕگەی نەوت بۆ هەرێمی کوردستان ئاراستەی خشتەکانی بودجەی ساڵی 2025 بکرێت و رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بکرێت، بەپێی ئەوەی لەلایەن سەرۆکی حکومەتەوە راگەیەندراوە.

جەختیشی لەوە کردەوە، پێویستە چارەسەری ریشەیی بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم بدۆزرێتەوە کە ئامانج تەنها زیادکردنی بڕگەی نوێ نەبێت لە چوارچێوەی بودجەدا، بەڵکو پێشکەشکردنی کۆمەڵێک بەند و بڕگە بێت کە قابیلی جێبەجێکردن بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی هەولێر: سێ کەس بەتۆمەتی شەڕەتەقەکەی ئەمشەو دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، روونکردنەوەیەکی لەبارەی شەڕەتەقەکەی ئەمشەوی گەڕەکی تەیراوە بڵاوکردەوە. لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، “دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ، لە…
زیاتر ببینە

ژمارەیەك رۆژنامەنووس: لەرۆژی رۆژنامەگەریی كوردیدا خودی سەندیكای رۆژنامەنووسان پێشێلكاری بەرامبەر بە میدیاکاران كرد

ژمارەیەک رۆژنامەنووس رایدەگەیەنن، ” لەرۆژی رۆژنامەگەریی كوردیدا خودی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان پێشێلكاری بەرامبەر بە دەزگاكانی راگەیاندن كرد “.…
Total
0
Share