مێردمنداڵێک لە ڕووباری سیروان خنکا

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، گەنجێك لەكاتی مەلەكردن لە ڕووباری سیروان خنكاوە.

عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە تەرمی مێردمنداڵێک بەناوی (مەهدی عەباس ئەکرەم ) لەدایکبووی ساڵی 2005 هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، کە لە ئاوی ڕووباری سیروان خنكابوو” .

باسی لەوەشكردووە، “بەوتەی کەسوکاری ناوبراو دانیشتوی بەغدادە و بەسەردان هاتووەتە قەزای کەلار ئێوارەی ئەمڕۆش بەمەبەستی گەشت لەگەڵ کەسوکارەكەی چونەتە سەر ڕووباری سیروان و لەکاتی مەلەکردندا خنکاوە” .

ڕونیشیكردووەتەوە، “لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. سەباح هەورامی: تێچووی نەخۆشخانە ئەهلییەکان هێندە زۆرە نەخۆش ناچار بە فرۆشتنی خانو و ئۆتۆمبێل دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، تێچووی نەخۆشخانە ئەهلییەکان هێندە زۆرە نەخۆش ناچار بە فرۆشتنی خانو و ئۆتۆمبێل دەکات. د.…
Total
0
Share