دەیەمین ساڵیادی شەڕی سوریا.. نزیكەی 400 هەزار كەس كوژراون

نزیكەی 88 هەزار كەس ناگرێتەوە كە لەژێر ئەشكەنجەدا لەناوبراون

شەڕ و قەیرانەكانی سوریا دە ساڵ تێدەپەڕێنێت كە بەهۆیەوە ملیۆنان كەس ئاوارەی ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتەكە بوون، ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤیش دەڵێت، كوژرانی نزیكەی 400 هەزار كەسی لەو ساڵانەدا تۆماركردووە.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئەمڕۆ دووشەممە 15ی ئازار ئامارێكی بەبۆنەی دەیەمین ساڵیادی دەستپێكردنی شۆڕشی سوریا لە 15ی ئازاری ساڵی 2011 بڵاوكردەوە و دەڵێت، كوژرانی نزیكەی 400 هەزار كەسی تۆماركردووە.

ڕوانگە، كە بە نزیك لە بەرهەڵسكاران دادەنرێت، دەڵێت، ژمارەی كوژراوانی مەدەنی 117 هەزار تێپەڕاندووە، ژمارەی كوژراوان لە چەكدارانی سوریاش لە گروپە ئیسلامی و شەڕكەرەكانی دیكە نزیكەی 55 هەزارە، سەرەڕای 13 هەزاری هێزەكانی سوریای دیموكرات و یەكینەكانی پاراستنی گەلی كورد و نزیكەی 63 هەزار چەكداری ڕژێمی سوریا.

ڕوانگەی سوری ئەوەشی خستەڕوو، ئامارەكە نزیكەی 88 هەزار كەس ناگرێتەوە كە لەژێر ئەشكەنجەدا لە بەندینخانەكانی ڕژێمدا لەناوبراون.

جەختی لەسەر ئەوەش كردەوە، گەلی سوریا هەموو ئەو ئازارەی چێشتووە سەرەڕای ئەوەی هیچی داوانەكردووە “جگە لە ئازادی و كەرامەت”.

س: DW

بابەتی پێشتر

هۆڵەندا و چەند وڵاتێک بەکارهێنانی ڤاکسینی ئەسترازێنیکایان هەڵپەسارد

بابەتی دواتر

پۆلیسی دارستانی ناحیەی بەرزنجە چەند شوێنێکی خەڵوز دروستکردن تێکدەدەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share