هۆڵەندا و چەند وڵاتێک بەکارهێنانی ڤاکسینی ئەسترازێنیکایان هەڵپەسارد

حکومەتی هۆڵەندا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی بەکارهێنانی ڤاکسینی ئەسترازێنیکای تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە هەڵپەساردووە.

دەستەی دەرمانی هۆڵەندا ڕایگەیاند، بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی زیاتر دەکەن سەبارەت بە ڤاکسینی ئەسترازێنیکا.

دەستەکە ئاشکرای کردووە کە کاتی دەستپێکردنی هەڵمەتی کوتان بە زیاتر لە 43 هەزار ژەمە ڤاکسینی ئەسترازێنیکا هەڵوەشێنراوەتەوە بەهۆی بڕیاری هەڵپەساردنی ڤاکسینەکەوە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەم هەنگاوەی حکومەتی هۆڵەندا دوای بڕیاری ئێرلەندا دێت کە ڕۆژی یەکشەممە بڕیاری ڕاگرتنی هەڵمەتی کوتانی بە ڤاکسینی ئەسترازێنیکادا.

پێشتریش هەریەکە لە دانیمارک و نەرویج ڕایانگەیاند کە کوتان بە ڤاکسینەکە هەڵدەپەسێرن بەهۆی ئەو کاریگەرییە لاوەکییانەی لە ڕاپۆرتە پزیشکییەکاندا هاتووە.

ڕۆژی یەکشەممە وڵاتی ئێرلەندا بڕیاریدا ڤاکسینەکە هەڵپەسێرێت لە وڵاتەکەیدا بەهۆی کاریگەرییە لاوەکییەکانی کە دەبێتەهۆی خوێنبەربوون و جەڵتەی خوێن.

لەلایەکی دیکەوە ئاژانسی دەرمانی ئەوروپا ڕایگەیاند تاوەکو ئێستاش لایەنە ئەرێنییەکان و سودەکانی ڤاکسینەکە زیاترە لە مەترسییەکانی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی راپەڕین: ژمارەیەک دەرمانخانە سزادران و داخران

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی راپەڕین رایدەگەیەنێت، بەهۆی سەرپێچییەوە، چەند دەرمانخانە و نۆرینگەیەک سزادران و داخران. لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی راپەڕیندا…
زیاتر ببینە

بۆ تووشبووانی كۆرۆنا.. بەكارهێنانی ڕۆژانەی پاراسیتامۆڵ مەترسیدارە بۆ جەڵتە

بەهۆی زۆربوونی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا، بەتایبەت لەدوای بڵاوبوونەوەی ‏گۆڕاوی ئۆمیکرۆن و خواستی زۆری بەکارهێنانی ئازارشکێنە بەناوبانگەکەی بواری ‏پزیشکی…
Total
0
Share