ئوردن و ئیسرائیل ڕێككەوتنێكیان ئیمزاكرد

دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی شارستانی لە ئیسرائیل و ئوردن ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی تشرینی یەكەم ئاشكرایانكرد، ڕێككەوتنێكیان ئیمزاكردووە بۆ بەكارهێنانی ئاسمانی هەردوو وڵاتەكە بە مەبەستی گەشتی بازرگانی.

ئەو ڕێككەوتنە كە ماوەی چەندین ساڵە ئامادەكاری بۆدەكرێت، ماوەی ئەو گەشتە ئاسمانییانە كەمدەكاتەوە كە لە نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی كەنداو و خۆرهەڵاتی دووردا دەكرێن، بە هەمانشێوە گەشتە ئاسمانییەكانی ئوردن و كەنداو لەگەڵ ئەوروپا و هەردوو كیشوەری ئەمریكای باشوور و باكوور.
پسپۆڕانی بوارەكە پێشبینی دەكەن ئەو ڕێككەوتنەی نێوان ئوردن و ئیسرائیل “ببێتە هۆی كەمكردنەوەی نرخی گەشتە ئاسمانییەكان و بەكارهێنانی بڕێكی كەمتری سووتەمەنی بۆ فڕۆكەكان.”
هەوڵەكان بۆ رێككەوتنی نێوان ئیسرائیل و ئوردن بۆ بەكارهێنانی ئاسمانی هەردوولا بۆ گەشتی ئاسمانی، لە دوای ڕێككەوتنەكەی ئیسرائیل لەگەڵ ئیمارات و بەحرەین دا چڕكرانەوە و خێراكران، ئەوەش وایكرد دوای چەندین ساڵ لە وتووێژ و دانوستاندن، ڕێككەوتنەكە بگاتە قۆناغی ئیمزاكردن.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی پەرلەمانی ئێـ.ـران بۆ ترەمپ و ناتانیاهۆ: هێڵی سووری ئێمەتان تێپەڕاند چاوەڕێی گورزی کـ.ـوشندە بن

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، رایگەیاند، ئەمریکا و ئیسرائیل هێڵی سووری ئێمەیان تێپەڕاندووە و دەبێت چاوڕێی گورزی کوشندە بن. محەمەد…
زیاتر ببینە

ئاژانسی تەسنیم: فڕۆکەیەکی جەنگیی ئیسـ.ــرائیلمان لە تەبرێز خستەخوارەوە

میدیای ئێران بڵاویکردەوە، فڕۆکەیەکی جەنگیی ئیسرائیلیان لە تەبرێز خستەخوارەوە. ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئـ.ـێران، بڵاویکردەوە، هێزەکانى بەرگریی ئاسمانیی ئـ.ـێران…
Total
0
Share