تورکیا مانەوەی لە خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە درێژکردەوە

دەریاوانیی تورکیا، ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ی تشرینی یەکەم، ئاشکرایکرد کە تاوەکو 27ی تشرینی یەکەم کەشتیی ڕوپێوی ئۆروچ ڕەیس لە ناوچە ناکۆکەکانی باکوری خۆرهەڵاتی دەریای ناوەراست دەمێنێتەوە.

دەریاوانیی تورکیا، ڕاشیگەیاندووە، هەردوو کەشتیی ئاتامان و جەنگیز خان، هاوەڵیی کەشتی ئوروچ ڕەیس دەکەن لە ناوچەی باشوری ڕۆژهەڵاتی دورگەی ڕۆدسی یۆنانی تاوەکو 27ی تشرینی یەکەم.

ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر دەریاوانیی تورکیا ڕایگەیاند ئەو سێ کەشتییە ڕووپێوییە تاوەکو 22ی تشرینی یەکەم لە خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست دەمێننەوە.

ناکۆکییەکانی نێوان تورکیا و یۆنان (دوو ئەندامەکەی ناتۆ)، تاوەکو ئێستا بەردەوامە لەسەر ئەو وزەیەی لە خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست هەیە.

پێشتریش سەرۆکوەزیرانی یۆنان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو ڕایگەیاند کە ئەنقەرە جارێکی دیکە پێشێلکارییەکانی دووبارەکردەوە لە گەڕانەکانی لە خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست.

ناکۆکییەکانی نێوان تورکیا و یۆنان لە مانگی ئابی ڕابردوودا دەستیپێکرد، دوای ئەوەی ئەنقەرە کەشتیی ئۆروچ ڕەیسی ڕەوانەی خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست کرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شرۆڤەی ئێستا.. پرسی کورد لە باکووری کوردستان و گۆڕانکارییەکانی سیاسەت بەرامبەریان لەناوخۆ و دەرەوەی تورکیادا

لێدوانەکانی ئەم دوایانەی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە و چەند لێدوانێکی ئەردۆغان، سەرۆکی ئاکپارتی و سەرۆک کۆماری تورکیا، کاردانەوەی…
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل: دەمانەوێت لەگەڵ سوریا رێکبکەوین

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، حکومەتەکەی بەدوای “رێککەوتنێکی ئەمنی” لەگەڵ سوریا و “ئاساییکردنەوە”ـی دۆخەکە لەگەڵ لوبناندا، دەگەڕێت. لە چاوپێکەوتنێکدا…
زیاتر ببینە

بلومبێرگ: بەهۆی ئاشکراکردنی ئامارەکانی هەڵاوسان بەرپرسێکی باڵای ئاماری تورکیا دەستی لەکارکێشایەوە

  ڕۆژنامەی بلومبێرگ لەزاری سەرچاوەکانی تورکیاوە ڕایگەیاند، سەرۆکی بەشی نرخی کاڵاکان لە تورکیا دەستی لەکارکێشاوەتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی…
Total
0
Share