نرخی نەوت بەهۆی زیادبوونی خواستی چین لەسەر وزە بەرزبووەوە

نرخی نەوت ئەمڕۆ دووشەممە 15ی ئازار لە 70 دۆلار نزیکدەبێتەوە و هۆکارەکەشی بۆ ئاماژەکانی بووژانەوەی کەرتی ئابوریی چین و زیادبوونی خواستی ئەو وڵاتە لەسەر نەوت وزە دەگەڕێتەوە.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی وزەی جیهاندا بە بڕی 47 سەنت و ڕێژەی %0.7  بەرزبووە و نرخەکەی گەیشتە 69.69 دۆلار.

هەروەها نرخی نەوتی خاوی تەکساس ئەمڕۆ بە بڕی  49 سەنت و %0.8 بەرزبووە و گەیشتە %66.10 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

ئاماژەکانی گەشەی پیشەسازیی وڵاتی چین و ئەو کێبڕێیەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە ئەو وڵاتە لە کەرتی پیشەسازی و ئابوریی چین هۆکاری زیادبوونی خواستی گەورەترین وڵاتی هاوردەکاری نەوتن لە جیهاندا و بەمەش نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.

سینج ییک تی، شیکەرەوە لە کۆمپانیای وەبەرهێنەری SIA Energy ی چینی ڕایگەیاند، پیشەسازی قورس لە چین گەشەی گەورەی بەخۆوە بینیوە بە بەراورد بە گەشەی لەدوای سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆنا لە ساڵی 2019.

بابەتی پێشتر

چوار بومەلەرزە خانەقین و دەوروبەری هەژاند

بابەتی دواتر

ئێران ڕەتیدەکاتەوە دەستی هەبێت لە هێرشەکانی سەر عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆبڵی ڕوسی زیاتر دابه‌زی

ڕۆبڵى ڕوسى به‌رامبه‌ر بە دۆلار به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ بینی، به‌شێوه‌یه‌ك به‌ڕێژه‌ى 30٪ نرخه‌كه‌ى له‌ده‌ست دا. ئاژانسی ڕۆیته‌رز…
Total
0
Share